بە دیمەن

جێنیڤیڤ گاریگۆس: پاراستنی ڕۆژئاوا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی ئێمەیە

ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی پاریس جێنیڤیڤ گاریگۆس ئاماژەی بەوەدا مۆدێلی دیموکراتیکی کە لە ڕۆژئاوا بونیاتنرا بۆ پاراستنی سووریا زۆر گرنگە و وتی: "پاراستنی ئەم تێکۆشانە بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەرپرسیارێتی ویژدانی و مێژووییە."

مۆدێڵی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سووریا بۆ داهاتووی سووریای دیموکراتیکی بونیاتبنرێت زۆر گرنگ دەبینرێت، لە لایەن سیاسەتمەدارانی ئەوروپاوە لە نزیکەوە چاودێری دەکرێت و پشتگیری دەکرێت. پێش ماوەیەکی کورت شاندێکی ئەوروپا لە سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار پێک دەهات سەردانی هەرێمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییان کرد و هەندێک کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.

ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی پاریس و یەکێک لە پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ لە فەڕەنسا جێنیڤیڤ گاریگۆس لە نێو شاندەکە بوو. جێنیڤیڤ گاریگۆس چاودێرییەکانی لەسەر هەرێمەکە و گرنگی مۆدێلی ڕۆژئاوا بۆ پاراستنی سووریا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاند.

'گۆڕینی ڕژێم لە دیمەشق ئاشتی نەهێنا'

جێنیڤیڤ گاریگۆس ئاماژەی بەوەدا لە کاتی سەردانی شاندەکەیاندا لەگەڵ هاوسەرۆکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی، بەرپرسانی یەپەگە و یەپەژە و هاوسەرۆکانی شارەوانی کۆبانێ کۆبوونەتەوە و گوتی: "دەرفەتی ئەوەمان هەبوو سەرانسەری ڕۆژئاوا بگەڕێین. هەرچەندە دەگوترێت بە گۆڕینی ڕژێم لە دیمەشق ئاشتی بە دێت دێت، بەڵام دۆخەکە بەمجۆرە نییە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، لە ڕێگەی سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA) بە زەمینیش هەڕەشەیە و بەردەوامە. دۆخی ئەو مرۆڤانەی لە ٢٠١٨ ناچاربوون لە کۆچبەرببن و پاشان ناچاربوون بچنە شەهبا، ئەم راستییە دەخاتە بەرچاوان."

'مرۆڤ دەترسێت لە هەر ساتێکدا بێت ببێتە ئامانجی هێرشەکان'

جێنیڤیڤ گاریگۆس بەرخۆدانی مێژووی بەنداوی تشرینی بیرهێنایەوە و وتی: "ئێمە چووینە بەنداوی تشرین و دەرفەتی ئەوەمان هەبوو پشتگیری بەرخۆدانیان بکەین، بەڵام تورکیا شکۆمەندی نیشانی مەدەنییەکانی ئەوێ نادات و هێرش دەکاتە سەریان. هێرشەکان تەنها لەسەر هێزەکانی پاراستن نییە، لە ڕێگەی هێزی ئاسمانییەوە هێرش دەکرێتە سەر مەدەنییەکان. لە سەردانەکەماندا بیستمان لە هەرێمە جیاوازەکاندا مرۆڤ شەهید دەبن. ڕەنگە لە دیمەشق دەسەلاتداری گۆڕابێت، بەڵام لە ڕۆژئاوا لە نێو گەلدا هەست بە شەڕ دەکرێت."

'لە عەفرین تاوەکو ئێستا هێرشەکان ڕانەوەستاون'

جێنیڤیڤ گاریگۆس ئاماژەی بەوەشدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا تاوانی جەنگن و لە دژی مرۆڤایەتییە و گوتی: "بابەتەکە تەنها ئەو ڕووداوە نییە لە ساڵی ٢٠١٨ لە عەفرین ڕوویدا. ئەم هێرشە هێشتا ڕانەوەستاوە. لەگەڵ مرۆڤانی ئەو قسەمان کرد، ناچاربوونە عەفرین بەجێ بهێڵن. لە ساڵی ٢٠١٨وە تاکە شتێک دەیانەوێت گەڕانەوەیە بۆ ماڵەکانی خۆیان. ئەو تاوانە لە دژی ئەم گەلە ئەنجام دراوە لە بیرنەکرێت. دەبێت دادپەروەری جێبەجێ بکرێت."

'دەبێت دەسەڵاتداری دیمەشق مۆدێلی ڕۆژئاوا لە بەرچاو بگرێت'

وتیشی: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە لایەک لە بەرانبەر هەڕەشەکانی سەر هەرێمەکە شەڕ دەکات، لە لایەکی دیکەوە هەوڵدەدات سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک کە ژنان ناوەندی بن بخاتە جێبەجێکردن و بپارێزێت. حکومەتی دیمەشقی نوێ دەبێت ڕۆژئاوا و مۆدێلەکەی لەبەرچاوان بگرێت."

'بەرپرسیارێتی ئێمەیە ڕۆژئاوا بپارێزین'

لە کۆتایی قسەکانییدا جێنیڤیڤ گاریگۆس بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەی لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕۆژئاوا ڕەخنە کرد و دووپاتی کردەوە ئەو هێزانەی کە خۆیان بە بەرپرسیار دەبینن وەک ناوچەکانی دیکە دەبێت لە بەرانبەر ئەم پێشێلکارییانەی دەوڵەتی تورکیش هەڵوێست وەربگرن و ڕۆژئاوا بپارێزن و گوتی: "لە سەردانەکەی ڕۆژئاوا ئەوشتەی زۆر کاریگەری لەسەرم دانا تێکۆشان و قوربانیدان بوو لە دژی داعش. سەردانی کەمپی هۆڵمان کرد؛ بە هەزاران بنەماڵەی داعش و داعش تێیدا ڕاگیراون. ئەو فیداکارییەی لە گۆڕستانی شەهیدان لە کۆبانێ بینمان، یەکێک لە قوربانییدانە زۆر گەورەکانی مێژوویی مرۆڤایەتییە. بۆ ئێمە مەزنی بەرخۆدانی لە دژی داعش نیشان دا. پاراستن و خاوەندارێتی کردن لە ڕۆژئاوا ئەخلاقی و بەرپرسیارێتی هەموومانە."