جێرمی کۆربین: کاتی ئەوەیە بزووتنەوەیەکی ئاشتیی جیهانی دروست بکەین

جێرمی کۆربین پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەگەڵ تێکۆشانی گەلی کورددایە و وتی: "کاتی ئەوە هاتووە بزووتنەوەیەکی ئاشتیی جیهانی بۆ پارچەکردنی مەکینەی شەڕ دروست بکرێت".

جێرمی کۆربین پەرلەمانتار و سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا و دۆستی کورد ڕایگەیاند، کورد لە دژی شەڕی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا خەبات بۆ ئازادی و کەرامەت دەکات و بۆ ئەوەش پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلی کورد دەکات.

کۆربین ڕاگەیاندراوی ئینتەرناشناڵ پێشکەوتوخواز (Progressîve Înternatîonal)ی لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا بڵاوکردەوە و وتی: " لە دژی شەڕی قورسی ئەردۆغان لە دژی گەلی کورد من پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی و کەرامەتی کورد دەکەم. کاتی ئەوە هاتووە بۆ تێکشکاندن و پارچەکردنی مەکینەى شەڕ بزووتنەوەیەکی ئاشتیی جیهانی دروست بکرێت".

ژ.ت