جەژنی ژیانەوە لە دوسلدۆرف پیرۆزکرا

جەژنی ژیانەوە لە دوسلدۆرف بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیرۆز کرا.

لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا بە بەشداری سەدان کوردستانی جەژنی ژیانەوە پیرۆزکرا.

ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد. پاشان بەناوی لیژنەی ئامادەکارەوە سەبارەت بەمانا و گرنگیی ڕۆژەکە دەست بە گفتوگۆی کراوە کرا.

دوای ئەوەش ئەنگین سەڤەر هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانییان لە ئەڵمانیا (کۆن مەد / KON-MED) وتی: "سەرەڕای ئەو هێرشە دژ بە مرۆڤایەتییانە، کە بە ئامانجی لەناوبردنی کوردانی ئازاد و ئافراندنی کوردێکی خۆبەدەستەوەدەر و خیانەتکارە، ئێمە ئایدۆلۆژیا و ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆمان قبوڵ کردووە و بە ئامانجی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان، ئێمە بەپێی رۆحی سەردەم خاوەنداری و پشتیوانی لە هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" دەکەین. لەو مانایەدا، بە بۆنەی ساڵیادی جەژنی ژیانەوە ئێمە بەرخودانی شکۆمەندانەى گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا پیرۆز دەکەین.

لەدوای دامەزراندنییەوە هەموو ساڵێک، هەموو وەرزێک، هەموو ئەو حکومەت و جەنەڕاڵە سەربازییانە، کە کاتیان بۆ کۆتاییپێهێنان بە پارتەکەمان دیاری دەکرد، لە بەرامبەر ئیرادەی بەهێزی پەکەکەدا ونبوون و فڕێدراونە ناو زبڵدانی مێژوو. هێشتا ئەو ڕۆحە لە بەرخۆدانی گەریلادا لە چیا ئازادەکان و لە هەموو شوێنێکدا، کە تێکۆشان تیایدا بەردەوامە، بە بەهێزی هەیە".

دوای وتارەکان لوقمان دڵوار، ڕۆتیندا، نوارین، عومەر شەریفی، شیار و دژوار چوونە سەر تەختە. بە دەم گۆرانیی هونەرمەندانەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کرا و شەوەکە بوو بە جۆش و حەماسەتێکی گەورە.

لە شەوە ئاهەنگەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن"  دەوترانەوە. ئاهەنگی پیرۆزباییەکە تاوەکو درەنگانێک بەردەوام بوو.

ژ.ت