کاندیدانی دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ: پێکەوە لە ئیستەنبوڵ سەردەکەوین

کاندیدانی هاوسەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ لە ئارناڤوتکۆ بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازیان لێ کرا، دووپاتیان کردەوە دەم پارتی لەکوێ بێت بە پشتیوانی گەل سیاسەتی دیموکراتیک دەچەسپێنێت.

کاندیدانی هاوسەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) مەراڵ دەنیش بەشتاش و موراد چەپنی لە گۆڕەپانی جمهوریەتی ئارناڤوتکۆی ئیستنەبوڵ بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازیان لێ کرا و قسەیان کرد.

موراد چەپنی ئاماژەی بەوە کرد لێرەوە دەست بە ڕێپێوانی هەڵبژاردن دەکەن، ڕایگەیاند دەم پارتی واتە دەسپێکی نوێ، ڕێگەی ئێمە پڕ بووە لە بەربەست بەڵام وەک بزووتنەوەی گەل بە تێکشکاندنی بەربەستەکان گەیشتووین بەم ڕۆژە. دووپاتی کردەوە لە هەر کوێ بن بە پشتیوانی گەل سیاسەتی دیموکراتیک دەچەسپێنن.

پاشان مەراڵ دەنیش بەشتاش بە سڵاوی کوردی دەستی بە قسەکانی کرد، ڕایگەیاند پێکەوە هەموو ئیستنەبوڵ دەگەڕێن و لەم هەڵبژاردنە سەردەکەون، گوتی: "ئێمە بێچارە نین، بێ ئەڵتەرناتیڤ نین، پێکەوە ئیستەنبوڵ دەبەینەوە، تەنها پارتەکەی ئێمە نەریتی شارەوانی گەلی پێکهێنا".

هەروەها ڕایگەیاند  بە گەلی ئیستەنبوڵ ڕادەگەیەنین سیستەمی قەیوم هەڵوەشاوەتەوە و کۆتایی هاتووە.

بەشتاش ڕایگەیاند ناڕەزایەتی توند بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە و سیستەمە هەیە، ئێمە بە زیهنیەتی شارەوانی دیموکراسی و زیهنیەتی ژن دەبینە شارەوانی بەهێز، ئیستەنبوڵ هاوکات شارێکی مەزنی کوردانە و مەزنتری شارە؛ گوتی: "دیسانەوە دەڵێین، ئیستەنبوڵ شاری مەزنی کوردانە، ئێمە دەزنین کورد لێرە دەژین و بە زیهنیەتی شارەوانی هەتا دوایی بۆ ماف و داخوازی کوردان خەبات دەکەین. بانگەوازمان کردبوو "ئیستەنبوڵ چاوەڕێی ئێمە بێت"، ئێمە هاتین، ئێمە لە ئیستەنبوڵین و ئێستە لێرەین".

پاشان کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی بە جۆش و درووشم بەڕێ کران.