کاراگوزەلی زیندانیکراوی تووشبوو بە نەخۆشی قورس سزای نوێی بەسەردا سەپێنرا
موخلیسە کاراگوزەلی زیندانیکراو، کە لە زینداندایە و نەخۆشیی قورسی هەیە، لە بری ئەوەى مافی ژیانی پارێزراوبێت و ئازاد بکرێت، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە سزای نوێی بەسەردا سەپێنرا.
موخلیسە کاراگوزەلی زیندانیکراو، کە لە زینداندایە و نەخۆشیی قورسی هەیە، لە بری ئەوەى مافی ژیانی پارێزراوبێت و ئازاد بکرێت، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە سزای نوێی بەسەردا سەپێنرا.
موخلیسە کاراگوزەل کاتێک هاوسەرۆکی هەدەپەی موش بوو دەستگیرکرا. لە ئێستادا لە زیندانی داخراوی ژنانی قەیسەری بە دیل گیراوە. سەرباری ئەوەى نەخۆشیی قورسی هەیە، بەڵام ماوەی ٢ ساڵە ئازاد نەکراوە. پێشتر سزای ٨ ساڵ و مانگێکی زیندانیی بەسەردا سەپێنرابوو، بەڵام سەرباری نەخۆشییە قورسەکانی دیسانەوە سزایەکی تری نوێی بەسەردا سەپێنرایەوە.
لقی دووی دادگای سزا قورسەکانی دەوڵەتی تورک لە موش بە پاساوی ئەوەى موخلیسە کاراگوزەل بەشداریی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی قەدری چەلیکی پەکەکەیدا کردووە، ئەو بەشداریکردنەى لە خاکسپاردندا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە کردن بۆ ڕێکخستن" لە دژی موخلیسە بەکارهێناوە و سزای ١٠ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاند.
ژ.ت