کاریان وێستیرهێم: پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکرێت

پرۆفیسۆریک لە زانکۆی بێرگن لە وڵاتی نەرویج داوا دەکات وڵاتانی ئەوروپی و جیهان پەکەکە لە لیستی تیرۆری خۆیان دەربکەن لەبەر ئەوەی نوێنەرایەتی بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دیموکراسی لەو ناوچەیەدا دەکات.

کاریان وێستیرهێم، پرۆفیسۆریک لە زانکۆی بێرگن لە وڵاتی نەرویج، یەکێکە لەو کەسانەی بەشداری کردووە لە کەمپینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، لە دیدارێکدا بە ئاژانسی هاوارنیوزی ڕاگەیاند: پەکەکە و ڕێبەر ئۆجالان و ئایدۆلۆژیاکەی، بوونە بناغەی مانەوە.

ئەو وتیشی: نابێت یاسای دژی تیرۆری یەکیتی ئەوروپا، لە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان جێبەجێ بکرێت، لەبەر ئەوەی ئەو پارتە خۆی لە شەڕی دژی تیرۆردایە، بۆیە  نابیت وەکوسزا لە لیستی تیرۆردابێت.

کاریان وێستیرهێم  دەشڵێت: ئایدۆلۆژیای پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجالان بوون بە بناغەیەک، کۆمەڵگا بتوانێت خۆی بسپێرێ پێیان، هەر کەسێک کێشەی کورد دەزانێت، بەڵام هەموو کەس لێی تێنەگەیشتوون کە بۆچی یەکیتی ئەوروپا و ئەمریکا، ناوی پەکەکەیان خستە لیستی تیرۆرەوە؟

ئەو وتیشی: پەکەکە و تەڤگەری ڕزگاری کوردستان نوێنەرایەتی دیموکراتی دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەگەر ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربکرێت، وەکوو دانوستانکاری ئاشتی سەیربکرێت، ئەوکات دەزانن کوردان چەند ئاشتیخوازن و ئەزمونی ئاشتیان هەیە.

لە ڕۆژى ١٣- ١٢ – ٢٠٢١ەوە دەستپێشخەریی دادپەروەریی نێودەوڵەتیی بۆ کورد کەمپەینى کۆکردنەوەى چوار ملیۆن واژۆ بۆ دەرهێنانی ناوى پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە ژێر ناوى “با پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت” ڕاگەیەندرا و تیایدا هەزار ڕۆشنبیر و کەسایەتیی جیهان واژۆیان لەسەر داواکاریەکە کرد و لە ٣٠ وڵاتی جیهانیشەوە واژۆی بۆ کۆدەکرێتەوە.

ف.ق