کاڤ: لە زیندانی ئامەددا لە دژی لە ناوبردن مانیفیستۆی بەرخۆدان ئافرێندرا

سیاسەتەدامەدار فواد کاڤ باسی لەوەکرد مانیفیستۆی بەرخۆدان کە لەلایەن مەزڵوم دۆغان، چوار بەرخۆدێرێکەی ١٤ی تەمموزەوە ئافرێندرا، گۆڕا بۆ مانیفیستۆیەک کە هەموو زیندانیانی گرتەوە.

فواد کاڤ وتی: "گەر لەمرۆدا دەیان هەزار زیندانی لە بەرخۆداندان و لە دەوری هەڵمەتی ڕێبەرێتی کۆبوونەوەتەوە، ئەمە ڕۆح و هزری ئەو مانیفیستۆیەیە."

سیاسەتەمەدار فواد کاڤ کە لە گرتووخانەی ئامەددا زیندانی بووە، دەرباری بەرخۆدانی گەورەی ڕۆژوی مردنی بۆ ئاژانسمان قسەیکرد. بەشی دووەم و کۆتایی چاوپێکەوتنەکەی کاڤ بەم شێوەیە.

فواد کاڤ باسی لە لێدوانە مێژوویەکەی محەمەد خەیری دورموش پەیوەست بە چالاکیەکەیان لە دادگا و بەرخۆدانەکانی دواتر کرد: "لە حاڵەتی ئاساییدا ئەگەر لە کاتی خۆیدا مافی قسەکردن بدرابایە بە هەڤاڵ دورموش، گەر ڕاگەیەندراوەکە بدرابایە چالاکیەکە پێش یەک دوو مانگ پێشتر دەستی پێ دەکرد، بەڵام لە دادگایکردنی کۆتاییدا هەڤاڵ خەیری جەخت لەوەدەکاتەوە و دەڵێت بەدڵنیاییەوە پێویستە قسەکات. دەڵێت پرسێکی گرنگە و بەبێ مۆڵەتی دادگا لێدوانێکی مێژوویی دەدات، ڕاگەیاندنی چالاکی ڕۆژوی مردنی مەزن دەدات. بە کورتی دەڵێت 'ئێمە زیندانین، زیندانیانی پەکەکەین، زیندانی سیاسین. من  ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی تەڤگەری پەکەکەم. هەروەها هەڤاڵانیشمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندین،  هەندێکیشیان ئەندامی کۆمیتەی شارەکانن، هەندێکیشیان ئەندامی کۆمیتەیی ناوچەکانن. لەو جێگەیی کە ئێوە وەک زیندانی سیاسی لێمان دەڕوانن، ئێوە ئەشکەنجە دەدەن و دەکوژن. مافی قسەکردن نادەن و ڕەتی دەکەنەوە. تا ئێستا تا ئاستێک هەندێ شتمان قبوڵکردووە بۆ ئەوەی بتوانین پاراستنی سیاسی بکەین. بەڵام لە دۆخی ئێستاماندا هاوڕێ مەزڵوم دۆغان خۆی فیداکرد. چواری هەڤاڵی دیکە خۆیان سوتاند. بۆیە لەمرۆ بەدواوە دەچمە ڕۆژوی مردنەوە'.

کاتێک ئەمە دەڵێت ئیدی شاندی دادگا لەوە تێدەگەن. بازنەی سێهەمی چالاکیەکان دێنە ئاراوە. یانی چالاکی یەکەم چالاکیەکەی هەڤاڵ مەزڵوم بوو. دووەم چالاکی چالاکیەکەی فەرهاد کورتای و هەڤاڵەکانی بوو. ئەوەی سێهەمیش چالاکیەکەی خەیری دورموش بوو.

دەتوانرا ڕووداوەکانی ناو زیندانەکان هەڵبوەشرێنرێتەوە. کارەکانی ڕژێمی فاشیست، سیاسەتی تەسلیمبوون و خیانەت دەتوانرا هەڵبوەشرێنرێتەوە. یانی دەستەی سوێندخۆران هەستییان بەمە کردبوو. بۆیە پێیانیان گوتبوو. خەیری دەستبەرداری ئەم چالاکییە ببە. بە زمانێک بۆ ئەوەی هەڤاڵ خەیری نەرم ببێت داوایان لێکرد دەسبەرداری چالاکیەکە ببێت. لە بەرامبەردا هەڤاڵ خەیری وتی 'ئەمە قبوڵنەکراوە، تا وەکو ئێستا هەر بەڵێنێکتان پێداوین جێبەجێتان نەکردووە. دووڕوویی لە هەموو بەڵێنەکانتاندا هەبوو، نمایش و یارییەک بوو، پیلانگێڕی بوو. بۆیە من دەست بە ڕۆژوی مردن دەکەم'.

لە کاتی چالاکی ڕۆژوی مردندا ئەشکەنجەدانەکان زۆرترکرا

دواتر هەڤاڵ عەلی چیچەک، هەڤاڵ کەمال پیر و چەند هەڤاڵێکی دیکە دەستیان بەچالاکیەکە کرد. چالاکی ڕۆژوی مردن بەم شێوە و بەم ئامانجەوە دەستیپێکرد. ئامانجەکەی بەم شێوەیە بوو: گوشارەکان لەسەر پاراستنی سیاسی لاببرێت. ئەشکەنجەی زیندانیان نەدرێت. دانپێدانان بەسەر زیندانیاندا نەسەپێنرێت. بارودۆخی ژیانی زیندانیەکی سیاسی چۆنبێت پێویستە ئەوانی دیکەش بە هەمان شێوە بێت. یانی پێویستە بارودۆخی سەردانیکردن و چاوپێکەوتنەکان بهێنرێتە کایەوە. وەڵامی پێویستییەکانی خوێندن، ڕۆژنامە و پەرتوک بدرێتەوە و دابین بکرێت. لەسەرئەم بنەمایە لیستێک لە داواکاری پێشکەشکرابوو.

دوای ئەوەی رۆژوی مردن دەستیپێکرد هەندێک لە هەڤاڵان لە زیندانەکاندا دەستیان بە ڕۆژوی مردن کرد. هەربۆخۆی هەڤاڵ عاکیف یلمازیش لە زینداندا چالاکیەکەی دەستیپێکردبوو. بۆیە چالاکیەکە بەرفراوانتربوو و لە یەک کەس و دووکەسدا نەمایەوە. لە خاڵی یەکەمی چالاکیەکەدا هەڤاڵ مەزڵوم بە تەنها چالاکی ئەنجامدا، هەربۆخی ئامانجی چالاکیەکەش ئەوەبوو. لە خاڵی دووەمینی چالاکیەکەدا چالاکی فەرهاد کورتای و هەڤاڵەکانی بە چوارکەس ئەنجامدرا، دیسانەوە ئەمەش بەشێک بوو لە ئامانجی چالاکیەکە. خاڵی سێهەمینی چالاکیەکە زۆر بەرفراوانتر بوو. یانی هەموو کەسێک دەیتوانی بەشداری چالاکیەکە ببێت. لەو کاتەدا نزیکی ٥٠-٦٠ کەس بەشداربوون. تا چالاکیەکە درێژەی بکێشایە هەڤاڵی زیاتر بەشداری چالاکیەکە دەبوون. بۆیە لەو کاتەدا ئەشکەنجەکان زیاتر و دژواتر دەبوون. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەشکەنجەکان چالاکیەکە بەردەوام بوو.

هەڤاڵ کەمال پیر لە ڕۆژی ٥٧هەمینی چالاکیەکەدا شەهید بوو. یانی لە سات و کاتێکی زۆر کورتدا شەهید بوو. بە گشتی لە دوای ڕۆژی ٦٠هەمینی چالاکیەکەوە بەهۆی خراپی بارودۆخی زیندانەکەوە چ لە نەبوونی ئاو، چ لە ناو پیسی جێگەکەدا. هەڤاڵانی چالاکیەکە ئاسایی لە دوای ڕۆژی ٥٠هەمینی چالاکیەکەوە دەنێنرانە نەخۆشخانە، هەربۆخی لە نەخۆشخانە شەهید دەبوون. دواتر هەڤاڵ خەیری لە ڕۆژی ٦٤هەمیندا دەبرێتە نەخۆشخانە و هەر لەوێیش شەهید دەبێت. لە ڕۆژی ٦٥هەمیندا هەڤاڵ عاکیف و لە ڕۆژی ٦٦هەمیندا هەڤاڵ عەلی شەهید دەبن.

'هێزی بەرخۆدانیان بینی'

کەمال یاماک و شاندی ژەنەراڵەکان بینیان کە چالاکی رۆژوی مردن جدییە، بە بڕیارە، ئەو هەڤاڵانەی کە لە چالاکیەکەدا مابوونەوە ئەوانیش دەمردن، بۆیە گوتیان پێویستە لەگەڵیاندا کۆبینەوە. لەو کاتەدا ئەسەد ئۆکتای دوورخرایەوە، دوای شەهیدبوونی هەڤاڵان تەنها ئەسەد ئۆکتای لەوێ لابرا. چونکە یەکێک لە داخوازییەکانی پەیوەست بە ئەشکەنجە بوو. دەیانگوت، بە دوورخستنەوەی ئەسەد ئۆکتای نزیکبوونەوەیەک بۆ جێبەجێکردنی ئەم داخوازییە پێک دێنن.

پەیامەکان بەم شێوەیە بوو. یەک؛ پاراستنی سیاسی بکرێت. دوو؛ ئەشکەنجەی زیندانیان نەدرێت. سێ؛ بارودۆخی ئاسایی لە زینداندا بخوڵقێنرێت. بەڵام لە قۆناغی دواتردا ئەشکەنجە تەنها بەرامبەر ئەو هەڤاڵانە نەکرا کە لە ڕۆژی مردندا بوون و هێشتا شەهید نەبوبوون. چوونکە دەنگی زیندانیانی دیکە لە کاتی ئەشکەنجەداندا دەگەشتن بە ئێمە.

'قۆناغی چالاکیەکە لە ئاستی شۆڕشدا بوو'

دوای ئەوەی تێگەشتین لەوەی کە ئەو قۆناغە درندانەیە کۆتایی پێنەهاتووە لە ١ی ئەیلولی ١٩٨٣دا قۆناغێکی نوێی ڕۆژوی مردنمان دەستپێکرد. ئەم جارە چالاکیەکە ٢٧ ڕۆژ درێژەی هەبوو. هەرخۆی دوای ئەوەی هەڤاڵان بەوەیان زانی کە هیچ داواکارییەک لە پاراستنی سیاسی و  کۆتایهێنان بە ئەشکەنجە بەتەواوی کۆتایی نەهاتووە، بڕیاری قۆناغێکی نوێی چالاکی درا و لە ١ی ئەیلولدا ڕۆژوی مردن دەستیپێکرد و بۆ ماوەی ٢٧ ڕۆژ بەردەوامبوو. بەڵام ئەمجارەیان چالاکیەکە گۆڕا بۆ شۆڕش و ڕاپەڕینێک. چالاکیەکە زۆربەی قاوشەکانی گرتەوە. زیاتر لە ٤٠-٥٠کەس بەشداری چالاکیەکە بوون. لە جێگەیەک قاوش هەبووایە لەوێ سەرهەڵدان دەهاتە ئاراوە. دەرگاکانیان داخست، پاسەوانەکان نەیادەتوانی بێنە ژوورەوە. دروشمی 'بژی مردن' دەوترایەوە. دواتر لە هەندێک سیخوڕ هەبوون ئەوانیش فڕێندران. بەم شێوەیە چالاکیەکە گۆڕا بۆ ڕاپەڕین و شۆڕشێک. لەو قۆناغەدا هەموو پێوانەکەن لابران. توندتوتیژی، ئەشکەنجە بە تەواوی لابران.

'ئامانجمان بە تەنها گرتووخانە نەبوو، پاراستنی پەکەکە بوو'

لە پرۆسەکانی دواتردا جارێکی دیکە چالاکیەکان بەردەوام بوو. ئەمە ڕووداوێکی جیاوازە بەڵام لە کۆتاییدا لە زیندانی ئامەددا چالاکیەکە لە ئاستی شۆڕشدا پێکهات. هەرخۆی زیندانی ئامەد لە هەمانکاتدا مێژووی پەکەکەیە. لەو کاتەدا قۆناغی زیندانی ئامەد یەکێکە لەو مێژووانەی پەکەکە کە دەبوو هەبێت. لەبەرئەوەی لەو کاتەدا کودەتای ١٢ی ئەیلول ئەنجامدرابوو پەکەکە خۆی کشاندبووەوە و ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کردبوو. بۆیە هەم ئەم قۆناغە و هەمیش لەبەرئەوەی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە لە زیندانەکاندا شەهید ببوون، مێژووەکەی زۆر ماندار دەکرد. بۆیە ئامانجی بنەڕەتی ئەنجامدانی چالاکیەکان بە تەنها بۆ پاراستنی سیاسی و لابردنی ئەشکەنجە نەبوو لە زیندانەکاندا، بەڵکو لە هەمان کاتدا بۆ پاراستنی پەکەکە بوو، پاراستنی پەکەکە لە زینداندا. پەکەکە لە زینداندا پاڕێزگاری لێکرا بەو مانایە دەهات کە گەورە دەبێت، پێشدەکەوێت، تێکۆشان دەپەرێتەوە بۆ قۆناغێکی بەرزرتر. بەتایبەت سەرۆک ئاپۆ بەم شێوەیە لەم چالاکیەکە تێگەشتبوو. دوای چالاکیەکان دەڵێت ئێمە دەتوانین چیبکەین. دەڵێت چالاکیەکان پەیامێکە بۆ ئێمە. چۆن لەم پەیامە تێبگەین. شەهیدبوونی ئەو هەڤاڵانە بانگەوازییەکە بۆ ئێمە. گوتبووی بانگەوازییە بۆ ئەوەی ئێمە بگەڕێینەوە بۆ وڵات. گەر بانگەوازی گەڕانەوەی ئێمە بێت بۆ وڵات ئەو کاتە پێویستە بەشداری خۆڕێکخستن ببین و گفتوگۆکانمان کۆتای پێبهێنین و بگەرێینەوە بۆ وڵات. کۆنفراسی یەکەم، کۆنگرەی دووەمی پەکەکە لەو کاتەدا لە نێوان ساڵی ١٩٨١ و ١٩٨٢دا لە بەیروت ئەنجام دەدرێت. لەوێیش بڕیاری گەڕانەوە بۆ وڵات دەدرێت.

لەو قۆناغەدا بەرخۆدانەکانی زیندانی ئامەد لە کەسێتی هەڤاڵ مەزڵوم، چوار هەڤاڵان و هەڤاڵان لە ڕۆژوی مردنی مەزنی ١٤ی تەمووزدا شەهیدبوون لە هەمانکاتدا بانگەوازی بوو بۆ ڕێبەرێتی، پەکەکە و کادرانی پەکەکە. دەیانگوت 'ئێمە لێرەین لە زیندانین تەسلیموبوون و خیانەت نیە، لە بەرخۆدانداین. لەو کاتەدا پێویستە تەڤگەرمان بگەڕێتەوە بۆ وڵات و تێکۆشان لە ئاستێکی بەرزتردا دەستپێبکات'. بۆیە کاتێک هەڵسەنگاندن بۆ چالاکیەکانی زیندانی ئامەد دەکرێت، نابێت تەنها وەک چالاکیەکە بۆ لابردنی ئەشکەنجەی زیندانیان هەڵسەنگێنرێت. پێویستە وەک زنجیرەیەک چالاکیی سەیر بکرێت کە هێشتا فراوانە و ئامانجێکی ستراتیژی هەیە."

'زیندان مانیفیستۆیەکی بەرخۆدانی ئافراند'

کاڤ باسی لەوەکرد زیندانی ئامەد مانیفیستۆیەکی بەرخۆدانی خوڵقاند و وتی: "هەرکەسێک لە داهاتوشدا بکەوێتە زیندان، بە گوێرەی مانیفیستۆی ئامەد بجوڵێتەوە. گەر لەمرۆدا لە زیندانەکاندا بەرخۆدان هەیە، گەر لەم بەرخۆدانانەدا شەڕێکی قورس هەیە، گەر تەسلیمبوون نیە. هەموو ئەمانە لەسەر بنەمای ڕوانگەکانی مانیفیستۆی زیندانی ئامەدەوەیە. هەموو بەرخۆدانەکان کەخۆیان بە هەڵمەتی ڕێبەرێتی کۆبوونەوەتەوە لەبەر ئەم زهنیەتە و ڕۆحی ئەم مانیفیستۆیەیە. بۆیە قۆناغەکە گرنگەیەکی زۆری هەیە.

چالاکی هەر گرنگ لە مانگرتن لە خواردندا بوو. لەگەڵ چالاکیەکەدا بنەماڵەی زیندانیان لە دەرەوە هەڵوێستیان وەرگرت. ئەم چالاکیە پیشانیدا مانیفیستۆکە لە زیندانەکاندا چەندە مانادارە و مەزنە. لە هەمانکاتدا حەقیقەتی نەتەوەیەک، حەقیقەتی گەلێک پیشان دەدات کە چەندە لە دەوری سەرۆک ئاپۆ کوبوونەوەتەوە."

'سەرۆک ئاپۆ جۆری چالاکیەکانی زیاتر و مەزنترکرد'

کاڤ سەرەنجی خستە سەر بەرخۆدانی ئیمراڵی و وتی: " بۆ نمونە ئەو چالاکییە، بەرخۆدانی سەرۆک ئاپۆ زۆر گەورەترە لە بەرخۆدانی ئەو سەردەمە لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٢. سەرۆک ئاپۆ وتی، من دەتوانم وەک هاوڕێکانم حەیری دورموش مامەڵە بکەم ، کەمال پیر، مەزڵوم دۆغان و فەرهاد چالاکیەکانیان مانادار بوو، بەڵام لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەدا. پێویستی بەو جۆرە کارانە هەبوو بۆ زیندووکردنەوەی پەکەکە، لە دژی تاوانکاری ١٢ ئەیلول تێکۆشانێکی لەو شێوەیە بوو. بەڵام ئەو شێوازی چالاکییەی کە من بەڕێوەی ببەم زۆر جیاواتر و بەرفراوانتر دەبێ. ئەوەی من پێویستە چۆن بێ؟ ئەوەی من بەرخۆدانێکی لەو شێوەیە بێت کە دەوڵەت بهێنێتە سەر هێڵێک. یانی لە بابەتی چارەسەری پرسی کورددا من خۆم پیشان بدەم، لە کەسێتی خۆمدا چارەسەری پرسی کورد بئافرێنم. هەر خۆی بەو ڕەنگەش بوو. قۆناغی ئاشتی، قۆناغی چاوپێکەوتن، هەروەها چاوپێکەوتنە جیاوازەکان لەگەڵ حکومەتی ئەردۆغاندا، ئەو ڕێکەتنانەی ئامادەکران... هەموو ئەمانە شێوەیەی چالاکی سەرۆک ئاپۆبوون لە زیندانی ئیمراڵیدا.

گەر ڕێبەر ئاپۆ لەبەرخۆداندا نەبووایە، جەختی لەبەرخۆدان نەکردبایەتەوە، لە چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ دەوڵەتدا خۆی وەک ڕێبەرێک نیشان نەدایە، ئەوا لەمرۆدا مانیفیستۆیەک نەدەبوو، نە تێکۆشانیش دەگەشت بەم ئاستەی ئێستا. بۆیە نەبوونی ئەشکەنجەی جەستەیی بەو مانایە نایەت کە لە زیندانی ئیمراڵیدا ئەشکەنجە نیە. بە پێچەوانەی ئەوەوە ئەشکەنجەیەکی گەورەی ڕۆحی هەیە. لەبەر ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێییەکی شۆڕشیگێرە. ڕێبەری گەلێکە. لەبەرئەوەی هەر هەنگاوێک کە دەینێت هەنگاوە بۆ نەتەوە و گەلێک. لە ئێستاشدا بە ناوی گەلانەوە قسەدەکات. مانیفیستۆکەی بەناوی گەلانەوە دەردەبڕێت. ئەوەی دیاریکرد ئیدی پێویستە هەموو جۆرە شۆڕشێک لە جیهاندا بگۆڕدرێت.

'شتەکان بە چاوەڕوانیکردن بەدەستنەهێنراوە، بە ڕوانگەکانی شۆڕش و بەرخۆدان بەدەستهێنراون'

بۆ نمونە شیکاریی، هەڵسەنگاندی تێز سەبارەت بە ژن کراون، لە مێژووی شۆڕشی جیهانیدا لە ڕووی تیۆرییەوە هەنگاوی نوێن. لەبەر ئەمە کاتێک باسی ئیمراڵی دەکرێت، پێویست ناکات وەک زیندانی ئامەد نیشانبدرێت، هەر بۆخۆی نزیکبوونەوەیەکی لەم جۆرە مانادار نیە. بەڵام کاتێک باسی ئیمراڵی دەکرێت باش دەزانین ڕێبەری گەلان لە ئیمراڵییە، ماوەی ٢٥ ساڵە بە تەنها لە ژوورێکدایە، پێویستە لەمە تێبگەین. سەرۆک دەڵێت. لەبەر نەتەوەیەک تێدەکۆشی و لە بەرخۆداندایە. یانی بە گوێرەی ئەمە گەلێک و نەتەوەیەک لە بەرخۆداندان. یانی نەتەوەی دیموکراتیک لە بەرخۆداندان. چۆن بەرخۆدان  دەکەن؟ لە کەسێتی رێبەر ئاپۆدا لە بەرخۆداندان. لەبەر ئەمە زۆر گرنگە زۆر باش لە ئیمراڵی تێبگەین، بەرخۆدانی سەرۆک ئاپۆش بە شێوەیەکی زانستی هەڵسەنگێنرێت.

دەمەوێ خاڵیکی گرنگی دیکە باسکەم. هەڵمەتەکە دەڵێت پێویستە ڕێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە ئازاد ببێ. پێویستە هەموان قەناعەتیان بەم بابەتە هەبێت. یان ئەوانەی قەناعەتییان پێنییە قەناعەتییان پێبکرێت. بۆچی دەبێت قەناعەتییان پێبکرێت؟ لەبەرئەوەی گەر تۆ تێبکۆشی ئەوکاتە سەرۆک ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد دەبێت. بە بێ تێکۆشان، بەبێ هەڵوێست دەربڕین، بەبێ چالاکیکردن، چاوەڕووانیکردنی بەردان و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گەمژایەتییە. شتێکی لەم جۆرە نیە و نابێ. لە ناو بارودۆخی ئێستای دەوڵەتی تورک تەنانەت پارچەیەک نان نادات. بە بێ بەرخۆدان و هەڵوێست بستێک خاکیش نادات. لەبەر ئەوە هەموو شتێک بە بەرخۆدان بەدەست دەهێنرێت. هەموو شتێک بە شۆڕش پێکدەێت. هەموو شتێک لە چوارچێوەی ڕوانگەکانی شۆڕشدایە، تەنها تێبکۆشی دەتوانی بەدەستیبهێنێت. گەرنا ناتوانرێت بەدەست بهێنرێت."