کۆبوونەوەی دەم پارتی و جەهەپە: دیالۆگی زیاتر پێویستە

لە کۆبوونەوەکەی دەم پارتی و جەهەپە، دووپاتکرایەوە "پێویستی زیاترمان بە دانوستان و دیالۆگ هەیە".

لە ناوەندی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئۆزگور ئۆزەل و هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان کۆبوونەوە. پاش کۆبوونەوەکە، کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی بەسترا.

سەرەتا باقرخان قسەی کرد و ڕایگەیاند دەربارەی زۆرێک لە قەیرانەکان و چارەسەرەکانیان گفتوگۆ کراوە، جەختی کردەوە، پێویستە کێشەکان لەنێوان ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتدا بە دیالۆگ و دانوستان چارەسەر بکرێن، چونکە کێشە و قەیرانەکان زۆرن، هەروەها بەخێرهاتنی شاندی جەهەپەی کرد.

لای خۆیەوە، ئۆزەل ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن، دووپاتی کردەوە، ئەم دیالۆگ و کۆبوونەوانە بۆ دیموکراتیزەکرندی تورکیا گرنگن. پاشان سوپاسی هاوسەرۆکان و ئەندامانی دەم پارتی کرد بۆ پێشوازییەکەیان.

پاشان حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا دەربارەی قەیرانی دیموکراسی گفتوگۆ کراوە.