کۆچیگیت وەڵامی هێرشەکەی دایەوە: ئێمە ڕادەستی فشارەکانتان نابین

سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلیچ کۆچیگیت پەیوەست بە هێرش لە پەرلەمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک قسەی کرد و گوتی: "ئێمە شوێنکەوتەی دەنیزەکان و مەزڵومەکان و ئیبراهیمەکان و حەقی قەرارەکانین. هەرگیز ڕادەستی ستەمی ئێوە نابین".

هێرشی فاشیستی

سەرۆک فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گوڵستان کلیچ کۆچیگیت پاش هێرشەکەی ئالپای ئۆزالانی ئاکەپەیی بۆ سەری، لە لیژنەی گشتیی پەرلەمان قسەی کرد. پەرلەمانتارانی دەم پارتی بە هەلهەلە و چەپڵەڕێزان پشتگیریان لە کۆچیگیت کرد.

کۆچیگیت ڕایگەیاند ئیتر ئاکەپە قسەی نەماوە، شوێنێکی نەماوە بۆ بچێت، گوتی: "ئێمە لێرەوە دەڵێین، شتێک هەیە ئێوە نایزانن. ئێمە شوێنکەوتەی شوێنکەوتەی دەنیزەکان و مەزڵومەکان و ئیبراهیمەکان و حوسەینەکان و حەقی قەرارەکان و هەموو دینامیکە شۆڕشگێڕیی و بەرخۆدەرەکانی ئەم وڵاتەین. ئێمە ڕادەستی فشار و ستەمی ئێوە نابین، هەرگیز ڕادەست نابین".