خەڵک لە مارسیلیا بۆ هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆک کۆماری لە تورکیا دەچنە بنکەکانی دەنگدان

لە مارسیلیا پرۆسەی دەنگدان بەردەوامە. دەستەی هەماهەنگیی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە باشووری فەڕەنسا لە لایەکەوە خەڵک دەبات بۆ بنکەکانی دەنگدان و لە لایەکی دیکەوە سەردانی ماڵەکان و قاوەخانەکان و هۆڵەکانی ئاهەنگ دەکات.

لە مارسیلیای فەڕەنسا لە یەکەم ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا ٣ هەزار و ٩٤٥ کەس دەنگیان دا.

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا  لە دوای کۆبوونەوەی دەستەی هەماهەنگیی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە باشووری فەڕەنسا دەستی پێکرد. دەستەی هەماهەنگیی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز ماوەی ٤ ڕۆژە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێت و لە  قاوەخانە و هۆڵەکانی ئاهەنگ وتە پێشکەش دەکات، بە بەردەوامی کاردەکات بۆ ئەوەی خەڵکەکە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بگەیەننە بنکەکانی دەنگدان.

لە مارسیلیا لە ١٠ شوێن دا ئۆتۆمبێل ئامادە کراوە تاەکو دەنگدەران بگوێزنەوە بۆ بنکەکانی دەنگدان.

دەنگدان لە شارەکە لە کاتژمێر ۸ی بەیانی دەست پێدەکات و لە کاتژمێر ۲۲:۰۰ی شەودا کۆتایی پێدێت.

ژ.ت