خەڵکی مەنبەج دژی چەتەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان: لە گوندەکانمان دەربچن
خەڵکی گوندەکانی مەنبەج دژی داگیرکاری چەتەکانی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان و داوایان کرد لە گوندەکانیان دەربچن.
خەڵکی گوندەکانی مەنبەج دژی داگیرکاری چەتەکانی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان و داوایان کرد لە گوندەکانیان دەربچن.
بە گوێرەی دیمەنەکان لە گوندی عەلوش و گوندەواری شاری مەنبەج کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، دەردەکەوێت کە خەڵکی گوند دژی چەتەکانی داگیرکەری تورک ڕژاونەتە گۆڕەپانەکان و پێیان دەڵێین گوندەکانیان جێبهێڵن و گوندەکان نەکەن بە گۆڕەپانی شەڕ دژی قەسەدە.
لە دیمەنەکەدا دەستەیەک لە خەڵکی گوندەکە بە چەتەکان دەڵێن دەربچن لە گوندەکە، وە دەردەکەوێت کە چەتەکان بەرەو ئۆتۆمبیلەکانیان دەچن.
گەل هەبوونی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مەنبەج و گوندەکانی دەوروبەری ڕەت دەکەنەوە، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی پاش چوونە ناو شارەکە و گوندەکانی لەلایەن چەتەکانەوە، تاڵان و دزیکردن زیادی کردووە.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANF) پاش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، زۆرێک لە چەتەکان دەیانەوێت دەربچن و بگەڕێنەوە شارەکانی خۆیان لە ناوچەکانی سوریا، بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک رێگە نادات و ئەنجامدانی شەڕیان بەسەردا دەسەپێنیت.