خۆپیشاندەران دووبارە ڕێگەی هەولێر_موسڵ دەگرن

بۆ دووەمین ڕۆژ، دوکاندار و کاسبکارانی عەلوەی هەولێر، ڕێگەی سەرەکی نێوان هەولێر و موسڵ دەگرن، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر گواستنەوەی شوێنەکەیان.

ئەمڕۆ، دەیان کەس لە دوکاندار و کاسبکار و کرێکارانی عەلوەی هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەکی نێوان هەولێر و موسڵ‌یان گرت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز، دەیان کەس لە دوکاندار و کرێکارانی عەلوەی هەولێر خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگەی سەرەکی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و موسڵ دەگرن.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر داخستنی دوکانەکانیان و ناچارکردنیان بە گواستنەوەی دوکانەکانیان بۆ شوێنێکی تر.

ژ.ت