خولی زمانی کوردی لە شاری درێسدن کرایەوە
خولێکی پەروەردەی زمانی دایک لە شاری درێسدن-ی ئەڵمانیا بۆ منداڵانی کورد کرایەوە.
خولێکی پەروەردەی زمانی دایک لە شاری درێسدن-ی ئەڵمانیا بۆ منداڵانی کورد کرایەوە.
لەژێر چەتری ناوەندی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کورد لە شاری درێسدن (دویچە-کوردیشێ کلتور-ڤی / Deutsche-Kurdische Kultur e.V) و بە رەچاوکردنی خۆپارێزی بەرامبەر بە پەتای کۆرۆنا، چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەری و زمانی-یەکان دەستیانپێکردەوە، کە یەکێک لەو چالاکییانە کردنەوەى خولی فێرکردنی زمانی دایکە.
دوای ئامادەکارییەکان ئەندامانی دەستەی کۆمەڵەکە بڕیاریاندا یەکەم گروپی تایبەت بەمنداڵانی تەمەن ٦ تا ١٢ ساڵ پێکبهێنن. ئەو گروپە لە ١٢ منداڵ پێکهاتبوون و وانەی یەکەمیان پێدرا. ئەو منداڵانەی، کە ئامادەی خولەکە بوون بە خۆشی و جۆش و خرۆشەوە بەشداری خولەکە بوون.
بەپێی زانیارییەکان، گروپی دووەم لە کەسانی بەتەمەن پێک دێن و ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری خولەکان بن دەتوانن پەیوەندی بەم ناونیشانەوە بکەن:
ئۆشاتزەر ستر 28، 01127 درێسدن
Oschatzer str 28, 01127 Dresden
ژ.ت