خوێندکاران هێرشی نەژادپەرستانی تورک-یان شەرمەزارکرد
خوێندکارانی زانکۆی ئاکدەنیزی هێرشی نەژادپەرستانی تورک-یان بۆ سەر خوێندکارانی کورد لە زانکۆی ئاکدەنیز شەرمەزارکرد و ڕایانگەیاند، لە دژی هێرشەکان بەرخودان و بەرەنگاری دەکەن.
خوێندکارانی زانکۆی ئاکدەنیزی هێرشی نەژادپەرستانی تورک-یان بۆ سەر خوێندکارانی کورد لە زانکۆی ئاکدەنیز شەرمەزارکرد و ڕایانگەیاند، لە دژی هێرشەکان بەرخودان و بەرەنگاری دەکەن.
خوێندکارانی زانکۆی ئاکدەنیز لە دژی هێرشی گروپێکی ٣٠ کەسیی نەژادپەرستانی تورک بۆ سەر خوێندکارانی کورد لە کامپی زانکۆی ئاکدەنیز خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خوێندکاران لە گۆڕەپانی ئۆلبیا لە زانکۆی ئاکدەنیز کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، گرووپە ڕەگەزپەرستەکان بە ئاسانی و ئاسودەیی بە ناو کەمپی زانکۆکەدا دەگەڕێن و پۆلیس هیچیان بەرامبەر ناکات.
خوێندکارەکان ڕاشیانگەیاند، لە دژی هەموو هێرشە ڕەگەزپەرستانە و نەژادپەرستانەکان بەرخودان و بەرەنگاری دەکەن.
دوای راگەیەندراوەکە، خوێندکاران ڕێپێوانێکیان لە کامپەکە ڕێکخست و و دروشمی وەک "ئاکدەنیز گۆڕستانی فاشیستەکانە" وتەوە.
ژ.ت