خوێندکاران لە ئەنقەرە دژی قڕکردنی سیاسی ناڕەزایەتی دەردەبڕن
ڕێکخستنی گەنجان و خوێندکارانی زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوین (ODTU)، دژی ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیی لە ئامەد و ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ڕێکخستنی گەنجان و خوێندکارانی زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوین (ODTU)، دژی ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیی لە ئامەد و ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ ناڕەزایەتییان دەربڕی.
خوێندکارانی زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێکخستنی گەنجان، دژی ئەو ئۆپەراسیۆنانە وەستانەوە کە چەند ڕۆژێکی کەم پێش هەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئامەد و ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ لە ٢٥ ی نیسان و ڕۆژانی دواتر، سەدان کەس دەستگیرکران؛ لەنێویاندا بەڕێوەبەرانی پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی پەرلەمان و ئەندامانی سەندیکاکان و ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و پارێزەران.
هەروەک پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئەزمیر، مورات چەپنی و کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ئەنقەرە، مەتین کیلینچ لە چالاکییەکەدا بەشداربوون.
خوێندکاری زانکۆکە، دلارا کانلی، ئاماژەی کرد بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەستگیرکردن دژی پارتی سۆسیالیستی چەوساوەکان (ESP) و فیدراسیۆنی کۆمەڵەی گەنجانی سۆسیالیست (SGDF) و تەڤگەری کرێکارانی یەکگرتوو و ئاژانسی هەواڵی ئاکتیف (ETHA).
کانلی گوتی: «دەسەڵات دەیەوێت لەڕێگەی دادگاوە ئەو کەسانە بێ ڕۆڵ بکات کە ملکەچی نابن. بەڵام هەوڵەکانیان بێهودەیە. ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی هێمایە بۆ لەناوچوونی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە. هەروەک هێرشەکانیان بۆ سەر ڕۆژنامەگەریی ئازاد و پارێزەران، نیشانەی ترسی ئەوانە لە دادگاییکردن.
چەوساوەکان دەزانن تێکۆشان تەنها لە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان کورت نابێتەوە، بەڵکو مانای بەرخۆدانە لە شەقام و کارگە و زانکۆکاندا، بەم زانینەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەن».
ف.ق