خەیرەدین ئەکینچی زیندانی سیاسی پاش ٣٠ ساڵ و ٦ مانگ ئازاد کرا

خەیرەدین ئەکینچی زیندانی سیاسی کە ئازادکردنی بۆ ماوەی ٦ مانگ دواخرابوو، ئازادکرا. ئەکینچی لەبەر ئەوەی وتبووی"پەشیمان نیم" ئازاد کردنەکەی دواخرا بوو.

خەیرەدین ئەکینچی (٦٣ ساڵ) لە زیندانی عەلی ئاغای شاکرانی ئیزمیر راگیرابوو. هەرچەندە خەیرەدین سزای ٣٠ ساڵ زیندانی سەپێنراوی تەواو کردبوو، بەڵام بە هۆی ئەوەی "پەشیمان"ی قبوڵ نەکردبوو، ماوەی ٦ مانگ ئازادکردنەکەی دواخرا.

خەیرەدین ئەکینچی لە بەردەم زینداندا لەلایەن بنەماڵە و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاریی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی دەریای ئیجە و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی پێشوازی لێکرا.

خەیرەدین سەبارەت بە دۆخی زیندانیان وتی: "زیندانیان لەبەرمبەر سەپاندنی "پەشیمانی" و هەموو جۆرە سیاسەتێکی چەوساندنەوە و پێشێلکردنی مافەکانیان بەرخۆدان دەکەن.

خەیرەدین بەیانی بە فڕۆکە دەگەڕێتەوە بۆ ئامەد زێدی خۆی و لەوێ لەلایەن بنەماڵە، کەس وکار و وڵاتپارێزانەوە پێشوازی لێدەکرێت.