دەوڵەتی تورک لە عەزاز ٢ کەسی ڕفاند

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەزاز ٢ کەسیان ڕفاندووە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند چەتەکانی 'بەرەی شام' دوو گوندنشنی گوندێکی عەزاز، بە ناوەکانی عەبدوڵا حەسەن عەلی و حەزان مەحمود ئەساکریان ڕفاندووە و دەستییان گرتووە بەسەر پارەکانیاندا.

ڕاگەیاندرا هەردوو کەسەکە لە گوندی سجۆی عەزاز ڕفێندراون.

ئەوەش ئاشكرکراوە هەردوو کەسە ڕفێندراوەکە لەگەڵ ١٤ کەسی دیکەدا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە براونەتە دەروازەی سنوری باب سەلامە.