دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
دادوەر عومەر ئەحمەد ڕایگەیاند: "له ههڵبژاردنی پهرلهمانی هەرێمى كوردستاندا دەرفەتی ساختەکاری نابێت و هیچ لایەنێک ناتوانێ ساختەکاری ئەنجام بدات.
ئامێری پێشکەوتووی ئەلکترۆنی بەکار دەهێندرێت
هەروەها باسی لەوەشکرد، ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە کاتژمێر ٧ بۆ ٦ ئێوارە بەردەوام دەبن و دەیان ئامێری ئەلکترۆنی پێشکەوتوو لەکاتی دەنگداندا بەکاردەهێندرێت.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە، ٤١ هەزار کارمەندی کۆمسیۆن بەشداری لە پرۆسەکەدا دەکەن کە بەشێکیان ڕاهێنانیان بینیووە و بەشێکی دیکەش بەهەمان شێوە لە ئێستدا ڕاهێنان وەردەگرن بۆ ئەوەی بەتەواوی ئامادەی بەڕێوە بردنی پرۆسەکەیان بێت.
جێی ئاماژەیە بە پێی بڕیارەی کۆمیسیۆن، پڕۆسەی هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان لە رۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا بەڕێوە دەچێت.