٢٦ ساڵ بە سەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ تێپەڕدەبێت، کە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بۆتان کاتۆ و روکەن جزیر داوایان کرد بۆ مسۆگەر کردنی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بە گوڕتر بکرێت.
گەریلاکان قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و ئاماژەیان بە گۆشەگیری رەهای لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و پیلانگێڕیی نێونەتەوەییشیان هەڵسەنگاند.
گەریلای هەپەگە بۆتان کاتۆ: سەرەتا سڵاو لە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەکەم. ٢٦ ساڵە هێزە باڵادەستەکان گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن. سەرجەم هێزە باڵادەستەکان لە ناو پیلانگێڕییەکەدا بەشداربوون. رێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە لە بەرامبەر ئەم پیلانگێرییە بێ پسانەوە خۆڕاگری دەکات، تێدەکۆشێت. ئەو هێزانەی کە بەشدارییان لەو پیلانگێڕییە لە بەرامبەر رێبەرمان کردووە، بە پێشێلکردنی هەموو بەها مرۆڤایەتیەکان دەستکەوتەکانی کۆمەڵگەیان لەپێناو بەرژەوەندییەکانیان، بۆ دەسەڵاتداریی خۆیان بەکاردەهێنن. لەبەر ئەوەش دەیانەوێت پیلانگێڕیی بە گۆشەگیری و ئەشکەنجە درێژە پێبدەن و ئامانجەکەیان بگەیەننە سەرکەوتن. گەلەکەمان، ژنان و گەنجان لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا دەبێت ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان بەجێبگەیەنن.
تێکۆشان دەگەیەنینە بەرزترین ئاست
گەریلای یەژاستار روکەن جزیری: دوژمن لە رێگەی پیلانگێریی نێونەتەوەیی، لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا ویستی گەلی کورد لە ناو ببات. گەلی کورد بە بەرخودانی رێبەر ئاپۆ لەسەر پێ مایەوە. لەبەر ئەوەش دەبێت گەلەکەمان باشتر خاوەنداری لە رێبەرایەتی بکات و لە بەرامبەر پیلانگێری بێدەنگ نەبێت. بێدەنگی دەبێتە مایەی ئەوەی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە رۆژ لە دوای رۆژ قووڵتر بێتەوە. تا رێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت، ژنان و گەلان ئازاد نابن. وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئێمە لە دژی پیلانگێریی تێکۆشانمان بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەگەیەنینە بەرزترین ئاست. بەتایبەتی ژنان و گەنجان دەبێت بەرپرسیارێتییەکانیان لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەرایەتی بەجێبگەیەنن.