لێپرسینەوە لەو جەردەوانانە دەکرێت کە بەشداری ئۆپراسیۆن نابن

لە وان لێپرسینەوە لەو ٦ جەردەوانە کرا کە بەشداریبوونیان لە ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی سەر باشووری کوردستان ڕەتکردووەتەوە.

فەرماندەیی لیوای وان ٤٠٠ جەردەوانی ئەرکدارکردووە بۆ بەشداربوون لە ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی سوپای تورک لەسەر باشووری کوردستان.

لەو ژمارەیە ١٥٠ جەردەوان لە ناوچەی ئلباکێیە، جەردەوانەکانی دیکە لە ناوچەکانی چالدران، شاخ و ئەردیشێ بوون. پلانڕێژی ئەوەکراوە ئەم جەردوانانە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا بڕۆنە هەرێمی باشووری کوردستان.

بەڵام چەندین جەردەوان لەدژی ئەم بڕیارە وەستانەوە و وتییان: "ئێمە جەردوانی کاتی گوندین، بۆ پاراستنی گوندەکەمان ئەرکدارکراوین، کۆماندۆ نین." بەم هۆیەوە سەرۆک جەردەوانان، نەدیم یایگیتەر لەگەڵ ئەو جەردەوانەدا قسەیەکردوە و هەڕەشی لێیان کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان نەدیم یایگیتەر کە خزمەتکاری سوپای داگیرکەری تورکە، بە جەردوانەکانی گوتووە، "گەر بەشداری ئۆپراسیۆنەکان نەبن، ئەوا وەک 'لایەنگری ڕێکخستن' دەتابینین. هەمووتان ئەو ئەرکە جێبجێبکەن کە بۆتان دیاری کراوە، خەڵاتی ئەمە وەردەگرن، بەڵام گەر بە پێچەوانەی ئەمەوە بجوڵێنەوە ئەوا کارێکی باش ناکەن."

چەککردنی جەردەوانەکان

لەگەڵ هەڕەشەکانی یایگیتەریشدا لە گوندی ئایدەمیر بەڵام ٦ جەردوانەکە ڕەتیانکردەوە کە بەشداری ئۆپراسیۆنەکان  ببن. بۆیە دەستبەسەر چەکەکانیاندا دەگیرێت و دواتر لە قەرەقولی عەشمەپناری وتە لە جەردوانەکان وەردەگیرێت و دەخرێنە ژێر لێپرسینەوەوە.

بۆ ئەو جەردەوانانەی دەنێنرێنە ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی باشووری کوردستان داوایان لێدەکرێت ماوەی ساڵێک لە هەرێمە داگیرکراوەکاندا بمێننەوە و دوومانگ جارێک سەردانی بنەماڵەکانیان بکەن.

لە ساڵانی ڕابردوودیشدا لە وان چەندین جەردوان بەشداربوونیان لە ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکان ڕەتکردبووەوە، بۆیە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە و لە ئەرکەکەیان دوورخراونەتەوە.