خزمی زیندانیان: پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکان قبووڵ ناکەین
خزمی زیندانیان لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا و گوتیان: "هەرگیز پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکان قبووڵ ناکەین".
خزمی زیندانیان لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا و گوتیان: "هەرگیز پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکان قبووڵ ناکەین".
خزمی زیندانیان و کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی مەڕمەڕە (مە توای-دەر) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەبەردەم زیندانی ژنانی باکرکۆ چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا، دایکانی ئاشتی و بەڕێوەبەرانی شار و ناوچەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و ژمارەیەک لە هاوڵاتیان تێیدا بەشداربوون. پانکارتی "بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی گۆشەگیری بشکێنە و دەنگت بخەپاڵ ئازادی" هەڵگیرا و درووشمی "گەلی کورد سەر نەوی ناکات" و "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتییە" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی مە توای-دەر، محەمەد شافی ئەرۆل ئاماژەی بەوە کرد تا گۆشەگیری و پێشێلکردن دژی زیندانیان کۆتایی نەیەت، چالاکییەکان بەردەوام دەبێت، گوتی: "هەرگیز پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکان قبووڵ ناکەین. ئێمە دەمانەوێت تەواوی گەلەکەمان دەنگمان ببیستن و بە هەستیاری نزیک ببنەوە".
پاشان چالاکوانان چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا. چالاکییەکە بە چەپڵەلێدان کۆتایی هات.