کەجەدەکە بۆ چالاکی بەردەم کۆنسەی ئەوروپا بانگەوازێکی بڵاوکردەوە

کەجەدەکە – ئەوروپا، داوای بەشداریکردنی لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد بۆ چالاکی بەردەم کۆنسەی ئەوروپا بە مەبەستی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد.

دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان کە لە چوارچێوەی کات کاتی ئازادیە بە دروشمی ئازادی سەردەکەوێت، بۆ ئۆجالان دەست بە جووڵە بکە، لە ستراسبۆرگ لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا ٣ رۆژە دەستی بە چالاکی کردووە.

کەجەدەکە – ئەوروپا، بە مەبەستی فراوانکردنی چالاکیەکە داوای لە لایەنەکان و کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد کە بەشداری لە چالاکیەکەدا بکەن.

کەجەدەکە – ئەوروپا بەبیریهێنایەوە کە دەستپێشخەری ئازادی بۆ ئۆجالان، بۆ ئەوەی سی پی تی بڕیارەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی خۆی جێبەجێ بکات و بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات، لە ١ی تاوەکو ١٧ی کانونی یەکەم دەستی بە چالاکی کردووە.

چالاکیەکە هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ١٠:٠٠ تاوەکو ١٥:٠٠ بەردەوام دەبێت.

ف.ق