کەجەدەکە-ئە هەڵمەتی ١٥ ی ئابی پیرۆز کرد
کەجەدەکە-ئە هەڵمەتی ١٥ ی ئابی پیرۆز کرد و گوتی: "با لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە و سەفەربەر بین".
کەجەدەکە-ئە هەڵمەتی ١٥ ی ئابی پیرۆز کرد و گوتی: "با لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە و سەفەربەر بین".
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) بە بۆنەی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ٤٠ ساڵ بەسەر هەڵمەتی ١٥ ی ئاب تێپەڕی، گوتراوە: "بە تێکۆشانی بێهاوتای ٤٠ ساڵە دژی دەوڵەتی تورکی قڕکەر، لەناوچوونی گۆڕی بۆ هەبوون. تێکۆشانی شکۆداری ئازادی کورد، پیرۆز دەکەین".
"دەسکەوتی مەزنی بەدەستهێنا، بەرخۆدانێکی هەرە شکۆدارە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا"
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئازادی و هەبوونی کوردی پێشخست و دەستکەوتی مەزنی بەدەستهێنا. هیچ فرمێسک و قوربانیدانێک، بەفیڕۆ نەچوو. ئەمە بەرخۆدانێکی هەرە شکۆدارە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا. ئەو گەریلایانەی ئازادی کە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە، گەلی فیداکارمان و گەلانی جیهان، ئەم تێکۆشانەیان کردە ڕووناکی بۆ خۆیان لە پێناو ڕزگاری مرۆڤایەتیدا.
هەموو قارەمانە نەمرەکان، عەگید و زیلان سیمبولی هەزاران شەهیدمانن. لە ساڵی ٤١ی هەڵمەتەکەدا، بەڵێن بە هەموو شەهیدەکانمان دەدەین: ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان ڕزگار دەکەین، بە هەڵمەتی نوێ ڕێپێوانی مەزن سەردەخەین.
"بەشێوەیەکی بەهێزتر لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆدەبینەوە"
گەلەکەمان دژی دەوڵەتە ستەمکارەکان و دەوڵەتی قڕکەری تورک قوربانی مەزنیان بەخشی، گەلی کورد و گەنجان و ژنان لەسەر بناغەی هێزی خۆیان، خۆپاراستنیان پێشخست. بەو پارادایمەی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێدا، هێڵێکی پێشەنگایەتی مێژوویی بەدەستهات و گەیشتە خاڵی بوون بە هێزێکی ئەڵتەرناتیڤی جیهانی. ئەو ئاستە جیهانییەی هێڵی ١٥ ی ئاب لەمڕۆدا پێی گەیشتووە، خاوەن جێیەکی مەزنە و جێگەی هیوایە. ئەم هێڵە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەوت.
دژی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، هەموو هێزە پاشڤەڕۆ و تۆڕەکانی خیانەت و هێزە نێونەتەوەییەکان بوونە بەرەیەک. دەوڵەتی تورک دەیەوێت خاکی کوردستان داگیربکات و بیلکێنێت بە خۆیەوە، بۆ ئەمەش هێزی هاوکار-خیانەتکار لەدەوری خۆی کۆدەکاتەوە. دژی دەوڵەتی قڕکەری تورک، گەلەکەمان بەهێزتر لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ کۆدەبێتەوە و دەسکەوتەکانی دەپارێزێت.
گەلی کورد لەگەڵ گەریلاکانی ئازادی بووەتە یەک، دژی هێرشی داگیرکار و قڕکرن و لکاندن، قارەمانانە بەرخۆدان دەکات و پاشەکشە لە تێکۆشانی ئازادکردنی کوردستان ناکات.