کەجەدەکە-ئە لە دژی هێرشەکان بانگەوازی بۆ بەرفراوانکردنی بەرخۆدانی کرد
کەجەدەکە-ئە لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گەلی کورد، داوای گەورەکردنی بەرخۆدانی کرد.
کەجەدەکە-ئە لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر گەلی کورد، داوای گەورەکردنی بەرخۆدانی کرد.
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازی بۆ گەورەکردنی بەرخۆدان کرد لەدژی ئەو هێرشانە.
ڕاگەیاندراوەکەی کەجەدەکە-ئە بەم شێوەیە:
"سوپای خوێنڕێژی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە هەبوونی خۆی لەسەر لەناوبردنی گەلان دامەزراندووە، ئێواری ڕۆژی ٢٤ی تشرینی یەکەم هێرشی کردە سەر قامیشلۆ، کۆبانێ، منبج، دێرک، تل تەمر، گرێ سپی، شەنگال و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
ئەم هێرشانە ڕاستەوخۆ هێرشە بۆسەر مەدەنی و ٦ کەس شەهید بوون کە منداڵیشییان تێدایە. تاوەکو ئێستا دەیان مەدەنیش بریندار بوون، بۆردوومانی فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆ سەر ناوەندە تەندروستییەکان، وێستگەکانی کارەبا و گۆڕەپانەکانی ژیانی بوو.
وەک هەموو جارێک ئەمریکا، ئەوروپا و هێزە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەر لەسەر گەلی کورد بێدەنگ دەبن.
ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە خاک و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی. لە دژی ئەو هێرشانە بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین ناڕازیبوونیان لە گۆڕەپانەکاندا پیشان بدەن و بەرخۆدانیان گەورە بکەن.
وەک کەجەدەکە-ئەم هێرشانە شەرمەزاردەکەین و بانگەوازی لەگەلی وڵاتپارێزمان دەکەین لە هەموو جێگەیەک ناڕەزایەتی دیموکراتیکانەی خۆیان پیشان بدەن، بۆ ناوزەڕکردنی دەوڵەتی تورک، ئەردۆغانی دیکتاتۆر و هاوپەیمانە فاشیستەکەی بە ڕۆحی سەفەربەرییەوە بڕژێنە گۆڕەپانەکان."