کەجەدەکە-ئە: ڕێپێوانی بەرلین ئیرادەی گەلی کوردی پیشاندا
کەجەدەکە-ئە، سڵاوی لە بەشدارانی ڕێپێوانی بەرلین کرد و گوتی: "ئەم ڕێپێوانە ئیرادەی گەلی کوردی نیشاندا".
کەجەدەکە-ئە، سڵاوی لە بەشدارانی ڕێپێوانی بەرلین کرد و گوتی: "ئەم ڕێپێوانە ئیرادەی گەلی کوردی نیشاندا".
کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە)، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ڕێپێوانی بەرلین کە ١٨ی تشرینی دووەم بە دروشمی "قەدەغەکردنی سەر پەکەکە هەڵبگرن و دیموکراسی بەهێز بکەن" بەڕێوەچوو، ئیرادەی گەلی کوردی پیشاندا".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا: "سەرەڕای بڕیارەکانی دادگای برۆکسل لەسەر ئەڵمانیا، بەڵام دەست لە هەڵەکان بەرنادات. دەیان کەس بەهۆی بیرکردنەوەیانەوە و بە پاساوی دژە دیموکراتیک زیندانی دەکرێن. زیاتر لە 3 ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆ وەرنەگیراوە، هەروەها هەڵوێستی (سی. پی. تی.) ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم سیاسەتەوە هەیە. هاوکات هەر ئەمانە هۆکارن بۆ بێدەنگی بەرامبەر ئەو کۆمەڵکوژیانەی دەوڵەتی تورک لە کوردستان ئەنجامی دەدات.
پۆلیسی ئەڵمانیا ویستیان ئەو هەزاران کەسەی لە ئۆرانینپلاتزی بەرلین کۆبوونەوە، ڕابکێشێتە نێو پرۆڤۆکاسیۆنەوە. بەڵام ئەمە بەهۆی هەڵوێستی ڕێپێوانکەرانەوە هەڵوەشایەوە. دیسانەوە هەڵوێستی ئەو پۆلیسانە شەرمەزار دەکەین کە لە ئینگلتەرا بەدوای هەمان هەمان پرۆڤۆکاسیۆنەوە بوون. هیچ لێکدانەوەیەک بۆ ئەم جۆرە دوژمنایەتییە بەرامبەر بە پیرۆزییەکانی و ئاڵاکانی گەلی کورد نییە".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سوپاسی ئەو کەسانە کرا کە گۆڕەپانی بەرلینیان پڕکرد و هەڵوێستی یەکلاکەرەوەیان پیشاندا.