کەجەئێ-ئە بانگەوازێکی بۆ بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی رۆژئاوا راگەیاند

کۆردیناسیۆنی کۆمەلگای ئیزدی لە ئەورۆپا (کەجەئە-ئێ) بۆ یارمەتیدانی گەلانی باکوور و رۆژهەلاتی سوریا، داوای لە گەلی کورد و بەتایبەت کۆمەلگای ئیزیدی کرد کە بەشداری کەمپینی مانگی سوری کوردستان ببن.

کۆردیناسیۆنی کۆمەلگای ئیزدی لە ئەورۆپا (کەجەئێ-ئە) ، سەبارەت بە کەمپینی یارمەتیدانی مانگی سوری کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی گەلی باکوور و رۆژ هەلاتی سوریا کە لەژێر هیرشی قۆرسی دەوڵەتی تورکدان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەسەڵاتداری ئەردۆغان کە هاوتەریبە لەگەل سیاسەت و ئایدۆلۆژی داعش، لە دژی گەلی رۆژئاوا جارێکی تر دەستی کردووە بە هێرشی قڕکاری".

کەجەئێ-ئە رایگەیاند کە: دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی قەیرانەکان و سیاسەتە تیرۆریستیەکانیان بشارنەوە هێرش دەکەنە سەر ژێرخانی رۆژئاوا، لە زەوی و ئاسمانەوە دامەزراوە کۆمەڵایەتییە مەدەنییەکان بۆردومان دەکات.

کەجەئێ-ئە دەستنیشانی کرد کە ئەو کردەوانە تاوانن لەدژی مرۆڤایەتی و وتی، "ئێمە بە تۆندی ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەین. بۆ شاڕێژکردنی برینی رۆژئاوا ئێمە پشتگیری ئەو کەمپینەی مانگی سوری کوردستان دەکەین کە بۆ یارمەتیدان بە گەلی رۆژئاوا دەستیان پێکردووە" .