کەمال کلیچدار ئۆغلۆ: ئێمە لەپێشەوەین
کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کەمال کلیچدار ئۆغلۆ ڕایگەیاند، لە ئەنجامەکاندا لەپێش ئەردۆگانەوەیە.
کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کەمال کلیچدار ئۆغلۆ ڕایگەیاند، لە ئەنجامەکاندا لەپێش ئەردۆگانەوەیە.
لە تویتەر نوسی: «ئێمە لەپێشەوەین»، بەمەش ئەو ژمارانەی ڕەتکردەوە کە لە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی فەرمییەوە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئەردۆگان ٥٢،٥٪ دەنگەکانی هێناوە پاش جیاکردنەوەی ٤٠٪ فۆرمەکانی دەنگدان.
ڕاگەیاندنەکانی حکومەتی تورکیا باس لە سەرکەوتنی ئەردۆگان دەکەن بەسەر ڕکابەرە سەرەکییەکەی، کەمال کلیچدار ئۆغلۆ، پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە سەرتاپای تورکیا.
ڕۆژی یەکشەممە، کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی خۆجێی، پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی سەرتاپای تورکیا کۆتایی هات.
هـ . ب