کۆماو: سیاسەتی ئاژاوەگێڕی و هەڕەشەکرن بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ قبوڵناکەین

کۆماو پەیوەست بە سیاستی ئاژاوەگێڕی و هەڕەشەکردن کە دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەیدەبات، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و وتی: "ئەم سیاسەتە هەم لەدژی مافەکانی مرۆڤە، هەم لەدژی یاسایە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵناکەین"

دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان و ونبووانی کوردستان (کۆماو) پەیوەست بە سیاسەتی ئاژاوەگێڕی کە دەوڵەتی تورک لەبەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەی دەبات ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قبوڵنەکراوە و گۆشەگیری لە دژی مافەکانی مرۆڤە و نایاساییە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد گۆشەگیرییە لەسەر هەموو مافە بنەڕەتیی و شکۆی گەلی کورد و بەم شێوەیە بەردەوامە: "وەک کۆماو دەڵێین پێویستە دەستبەجێ سیاسەتی ئاژاوەگێڕی و گۆشەگیری کۆتایی پێبهێنرێت. ئەوەی بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، لە دژی پێوانەکانی مافی مرۆڤە و جێگەی قبوڵکردن نیە."

لە کۆتاید کۆماو بانگەوازی دەکات و ڕایگەیاند: "لەم چوارچێوەدا بانگەوازی لە تورکیا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەی دەکەین سەرنج بخەنە سەر ئەم کردەوە نایاسانە و بۆ دادپەرەوەری هەنگاوی پێویست بنێن.

بۆیە داوا لە هەموو بنەماڵە و ئەندامانی کۆماو دەکەین کە لەدژی ئەم کردەوە پیسانەی دەوڵەتی تورک کە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بە بەهێزییەوە بەشداری چالاکیەکان ببن."