کۆمەڵکوژیی شەنگال لە یەریڤان و فرانکفۆرت یادکرایەوە
لە شارەکانی یەریڤانی ئەرمەنستان و فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالەوە چالاکی ئەنجامدرا.
لە شارەکانی یەریڤانی ئەرمەنستان و فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالەوە چالاکی ئەنجامدرا.
بەبۆنەی دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگالەوە، لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان و فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجامدرا و قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە یادکرانەوە.
یەریڤان
دامەزراوەی جڤاکی ئێزدی بەبەشداری ژمارەیەک لە هاوڵاتیان، چالاکییەکی ئەنجامدا و قوربانیانی بیرهێنایەوە.
پەرلەمانتار کینیاس حەسەنۆڤ و ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد سەیران جەلاد قسەیان کرد.
لە چالاکییەکەدا گوترا: "هەموو ئەو هێزانە بەتوندی شەرمەزار دەکەین کە هاوکاری چەتەکانی داعشیان کرد".
دووپاتکرایەوە لەکاتی هێرشەکەدا جڤاکی ئێزدی بێ پاراستن جێهێڵرا، گوترا: "لەسایەی تەڤگەری ئازادی کوردستان، جڤاکی ئێزدی پاش کۆمەڵکوژی شەنگال، خۆیان ڕێکخست و هێزی پاراستنی خۆیان دامەزراند. سڵاو لە بەرخۆدان و هێزی گەلی شەنگال دەکەین".
لەکۆتاییدا گوڵ لەسەر پەیکەری فەرمان دانرا.
فرانکفۆرت
بەهەمانشێوە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ئامارا و (Women Defend Rojava) چالاکییەک ئەنجامدرا و قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە یادکرانەوە.
لە چالاکییەکەدا پەیامی ڕێکخراوی ژنانی ئێزدی و تەژەئا خوێنرایەوە.
لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە کۆمەڵکوژییەکە دەریخست کە ڕێکخستنی خۆپاراستنی ژنان و گەلان چەندە پێویستە، هەروەها ئاماژەکرا بە ڕێکخستن بە ڕۆحیب "ژن، ژیان، ئازادی".