کۆمەڵکوژییەکانی گورگوم و رۆبۆسکی ئیدانەکران

لە پاریس کۆمەڵکوژییەکانی گورگوم و رۆبۆسکی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ئیدانە کران.

ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کورد و تورک لە پاریس بە ڕێپێوانێکی جەماوەری کۆمەڵکوژیی زیندانیان بەناوی 'گەڕانەوە بۆ ژیان' لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠دا و کۆمەڵکوژیی گورگوم لە ساڵی ١٩٧٨ لە دژی عەلوییەکان و کۆمەڵکوژیی ڕۆبۆسکی لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ، کە ٣٤ کەسی تیادا کۆمەڵکوژکرا و زۆربەیان منداڵ بوون، ئیدانە کران.

دوای ڕێپێوانەکە لە وتەکاندا کۆمەڵکوژییەکانی مانگی کانوونی یەکەم ئیدانە کران. لە وتەکاندا باس لەوە کرا، کە هەر سێ کۆمەڵکوژییەکە بەهۆی دوژمنایەتی و عەقڵیەتی تاکڕەویی یەکپەرەستی (یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک ئاڵا، یەک ئایین، یەک دەوڵەت)ی فاشیستیی دژ بە شۆڕشگێڕان و عەلەوییەکان و کوردەکان ئەنجامدراون.

 لە وتەکاندا باس لەوە کرا، تاوەکو فاشیزم تێکنەشکێنرێت زوڵملێکراوان و چەوساوەکان و بندەستان ئازاد نابن.

تا کۆتایی ڕێپێوانەکە بە زمانی کوردی و فەرەنسی و تورکی دروشم دەوترایەوە.

ژ.ت