کوردستانی و دۆستەکانیان لە بەرلین لەسەر بانگەوازی مەجلیسی ژنانی دەست دان لە چوارچێوەی کەمپەینی "تیشکەکانی خۆر" کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەلایەن تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) دەستی پێ کردووە، چالاکیی دەنگ هەڵبڕین و بانگەوازی گەلیان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا سوزان ڕۆڵینگ تیشکی خستەسەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم و گۆشەگیری و بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جەختی کردەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرامبەر ئەشکەنجە جەستەیی و دەروونییەکان سەری نەوی نەکرد، گەلی کوردیش هاوشانی ئەو بەرخۆدان دەکات.
ڕۆڵینگ تیشکی خستەسەر بێدەنگی کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر گۆشەگیری ئیمراڵی، گوتی: "بانگەواز لە سی پی تی و هەموو ڕێکخراوە بەرپرسیارەکان دەکەین، کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن".
پاشان جەماوەر بە فیکەلێدان و بەرزکردنەوەی درووشم دەنگیان دژی گشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە، درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان" گوترایەوە.