کۆمیتەکە لەبارەی پانێلەکەوە رایگەیاندووە، رێبەر ئاپۆ لە دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی هەموو ئەشکەنجە جۆراجۆرەکانی پیلانگێڕان وەستاوە و نەک هیچ پاشەکشەیەکی بەرامبەر ببە داوا رەواکانی گەلی کورد و ئازادی و دیموکراسی نەکردووە، بەڵکو بە نووسینی چەندین کتێب و ئافراندنی فەلسەفە و پارادیمی تایبەت پیلانی پیلانگێڕانی پووچ کردووەتەوە.
راشیانگەیاندووە، قورسترین گۆشەگیری و پێشێلکردنی مافەکانی رێبەر ئۆجالان بە بەرچاوی هەموو رێکخراوەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێت و هیچ کاردانەوەیەکیان لە دژی ئەو پێشێلکارییانە نییە.
ئەوەشیان راگەیاندووە، رێبەر ئۆجالان هەموو ژیانی خۆی بۆ رزگاریی گەلی کورد و مرۆڤایەتی تەرخان کردووە، بۆیە ویژدان، ئەخلاق، بەرپرسیاری و لۆژێک پێمان دەڵێت، ئەوەى لە تواناماندایە دەبێت بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەکاری بهێنین.
لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، لەبەر ئەوەش ئێمە وەک کۆمیتەى ئازادیی ئۆجالان لە رۆژهەڵات و ئێران لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ یەکەم پانێلی خۆمان بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان بەڕێوەدەبەین، کە هاوکاتە لەگەڵ چوونەدەرەوەی رێبەر ئۆجالان لە سوریا و دەستپێکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە دژیان.
پانێلەکە لە ٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٩:٠٠ بە کاتی ناوەندیی ئەوروپا لەلایەن نگین شێخولئیسلامی و ئەمیر بابەکری بە بەشداریی ۱. موراد عەزیمی، ۲. شیجا کەلهوڕ، ۳. مریەم فەتحی، ۴. ئەسغەر سەلیمی، ۵. بەهرام رەحمانی، ۶. سەعید ساعدی بەڕێوەدەچێت.
ناونیشانی زوومی کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجالان
https://us02web.zoom.us/j/85313981338
ناونیشانی کەناڵی یوتیوبی کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجالان
https://www.youtube.com/channel/UCBMVxRsMDdhF0vxY-cBSC2w
تلگرامی کۆمیتەى ئازادی بۆ ئۆجالان
kampaineAAOcalan@
ژ.ت