کۆن-مەد بۆ ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن بانگەوازی بەشداربوونی کرد
کۆن-مەد بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
کۆن-مەد بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگەی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) و پێنج فیدراسیۆنی سەر بە وی، لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە، بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٧ ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا.
لە کۆبوونەوەکەدا، هاوسەرۆکانی فیدراسیۆنەکە ئامادەبوون، وتوێژ و پێشنیارکرا دەربارەی ئامادەکارییە پێشوەختەکان بۆ ڕێپێوانەکە. پێکهاتەکانی فیدراسیۆنەکە ڕایانگەیاند چاوەڕێن سەدان هەزار کوردستانی بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن و دەڵێن: "ئامانجمانە لەڕێگەی ئەو کۆمیسیۆنانەی بە ڕۆحی سەفەربەریەوە دامەزراون، لە ٧ تا ٧٠ ساڵی خۆمان بگەیەنینە هەموو کەسێک".