کۆنفیدراسیۆنی جڤاکی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد)، پەیوەست بە ڕێپێوانەکەی بەرلین، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە. سەرەتا سڵاوی لە هەموو بەشداران کرد و گوتی: "پێویستە دەوڵەتی ئەڵمان دەستبەجێ هەڵەکەی ڕاست بکاتەوە، گوێ لە داواکارییە ڕەواکانی گەلی کورد بگرێت، واز لە قەدەغەکردنی پەکەکە بهێنێت و دەست لە سیاسەتی تاوانبارکردن هەڵبگرێت. با باش بزانرێت نە مێژوو نە گەلی کورد و نە کەسانی دیموکرات و نە مرۆڤایەتی ئەم نادادپەروەرییە لەبیر ناکەن".
کۆن-مەد، قەدەغەکردنی پەکەکە وەک یەکەمین هەنگاوی فەرمی بۆ ڕێگەگرتن لە ئازادی و ڕێکخستن و بەجڤاکبوونی گەلی کورد دەناسێنیت. ڕایدەگەیەنێت، ئەمە دەرخەری هاوکاری نێوان دەوڵەتی ئەڵمان و دەوڵەتی تورکە. لەم ڕێگەیەوە مافی دیموکراتیک و چالاکی و ڕێکخستن و کۆبوونەوەی گەلی کورد بەشێوەیەکی فەرمی بەتاوان دانراوە و دەیان سیاسەتمەدار خراونەتە زیندان و هێشتاش بەردەوامە.
کۆن-مەد، ئەم بڕیارەی دەوڵەتی ئەڵمان وەک زوڵمێک بەرامبەر گەلی کورد و شەرمەزارییەکی مەزن بۆ دادوەریی ئەڵمانیا لەقەڵەم دەدات. دووپاتی دەکاتەوە، گەلی کورد ئەم گوێ بەم بڕیارە نادات و بەرامبەر ئەم ناحەقیە هەنگاوێک بۆ پاشەوە نانێت.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا: " هەزاران کەس بۆ شەرمەزارکردنی بەرامبەر بەم بڕیارە نایاساییە کە لە ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانەوە دەستیپێکرد، لە ١٨ی ئەم مانگەدا ڕوویان لە بەرلین کرد و داوایان کرد دەستبەجێ ئەم هەڵەیە ڕاوەستێنرێت. به ڵام به هه زاران پۆلیسی ئه ڵمان هێرشیان کردە سەر گەل، پۆلیسەکان هەوڵی وروژاندنی گەلیان دەدا، بەڵام بەهۆی ڕێکخراویی و خوێنساردی گەلەوە ئەم هەوڵی پرۆڤۆکاسیۆنە پووچەڵ کرایەوە.
ئەم هاوکارییەی دەوڵەتی ئەڵمان لەگەڵ ڕژێمی شەڕی ئاکەپە-مەهەپە، شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرەوپێش دەبات و کۆمەڵکوژی لە کوردستان ئەنجام دەدات، هەروەها دەوڵەتی تورک چەتەکانی داعش ڕێکدەخات. دەوڵەتی ئەڵمان بە قەدەغەکردنی پەکەکە، خواستی دەوڵەتی تورک بەدی دێنێت. پێویستە دەوڵەتی ئەڵمان دەستبەجێ ئەو هەڵەیە ڕاست بکاتەوە و گوێ لە داواکارییە ڕەواکانی گەلی کورد بگرێت و واز لە قەدەغەکردنی پەکەکە بهێنێت و دەست لە سیاسەتی تاوانبارکردن هەڵبگرێت. با باش بزانرێت نە مێژوو نە گەلی کورد و نە کەسانت دیموکرات و نە مرۆڤایەتی ئەم نادادپەروەرییە لەبیر ناکەن.
وەک گەلی کورد کە ژمارەمان لە ئەڵمانیا دەگاتە یەک ملیۆن و نیو، تا قەدەغەکردنەکە هەڵدەگیرێت، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان. هەزاران کوردستانی لە ١٨ی تشرینی دووەم ڕوویان لە بەرلین کرد، ئیرادەی خۆیان نیشان دا و قەدەغەکردنەکەیان بێمانا کرد و شەرمەزاریان کرد.
وەک کۆن-مەد سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشداریان لەم خەباتە کردووە و ڕەنجیان کێشاوە. پیرۆزبایی لە گەلەکەمان دەکەین بۆ ئەم هەڵوێستە شەرەفمەندانە و ئیرادە مێژووییە بۆ وەستانەوە دژی قەدەغەکردنەکە. گەلی کورد و دۆستەکانیان جارێکی دیکە لە ١٨ی تشرینی دووەم، دووپاتیان کردەوە، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی پرسی کورد بەدی دێت، پێداگرانە تێدەکۆشین و ئاستی بەرخۆدانی دیموکراسی بڵندتر دەکەین".