کەنعان ئایاز کە لە قوبرس مانی لە خواردن گرتووە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە پچڕێندراوە
سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئایاز کە لە زیندانی قوربسدا دەستی بە مانگرتن لە خواردن بە شێوەی بێکۆتایی کردووە، پەیوەندییەکانی لە گەڵ جیهانی دەرەوە پچڕێندراون.
سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئایاز کە لە زیندانی قوربسدا دەستی بە مانگرتن لە خواردن بە شێوەی بێکۆتایی کردووە، پەیوەندییەکانی لە گەڵ جیهانی دەرەوە پچڕێندراون.
بنەماڵەی سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئایاز و نوێنەرانی ناوەندی کولتوری کوردی تئۆفیلۆس بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار سەردانی زیندانی نیکۆسیایان کرد.
بەڕێوەبەرانی زیندانەکە رایانگەیاند، بە هۆی ئەوەی سیاسەتمەدار ئایاز دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە رێگە بە ئەنجامدانی دیدار نادرێت.
نوێنەرانی کورد کە چوون بۆ سەردان باسیان لەوەکرد کە لەو رۆژەوەی سیاسەتمەدار ئایاز دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە تائێستا زانیارییان لە بارەیەوە نییە.
لە راگەیەندراویکدا کە بڵاوکرایەوە، پچڕاندنی پەیوەندییەکان وەک کردەوەکانی دەولەتی تورکی فاشیست هەڵسەنگێندراوە و بەم جۆرە هاتووە، "دەوڵەتی قوبرس نەک هەر تەنیا داواکارییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست جێبەجێ دەکات، بەڵکوو لە هەمان کاتدا دەستی بە هاوبەشی لە کردەوە فاشیتییەکانی دەولەتی تورکی داگیرکەریش کردووە".
کەنعان ئایاز ١٥ی ئادار لە کاتێکدا دەیویست لە فڕۆکەخانەی لارانساوە بە مەبەستی دیدار لە گەڵ بنەماڵەکەی سەردانی سوید بکات بە هۆی بڕیاری دەستگیرکردن و داواکاری رادەستکردنەوەی لە لایەن حکومەتی ئاڵمانیاوە لە لایەن پۆلیسی قوبرسەوە دەستگیرکرا.
لە دانیشتنی ١٩ی نیساندا دادگای لارانکای بڕیاری رادەستکردنەوە ئایاز بە ئەڵمانیا درابوو و رێگە بۆ تێهەڵچوونەوە لە دادگای باڵا کرایەوە.
ئایاز لە چواری ئایار لە ریگەی پارێزەرەکەیەوە لێدوانیکی بۆ راگەیاندنی قوبرس بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، "کاتێک ئازادی من بە هۆی مامەڵەیەکی نایاسایی و نامرۆڤانەوە زەوت بکرێت، من ناتوانم بێدەنگ بم. لەبەر ئەوەی ئەو مەترسییە گەورە و بەرچاوە، بۆ ئەوەی سەرنج رابکێشم بۆ سەر کردەوەی ناڕەوای چاوەڕوانکراوی دوای رادەستکردنەوە، دەمەوێت رایبگەیەنم کە لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣ەوە تا ئەو کاتە داواکارییەکانم جێبەجێ دەکرێن، دەست بە مانگرتن لە خواردنی بێکۆتایی دەکەم. لە رێگەی ئەم چالاکیەوە ناڕەزایەتی خۆم دەردەبڕم".
هـ . ب