کۆنگرەی ستار لە ئەڵمانیا هێرشی داگیرکاری و قڕکردنی شەرمەزار کرد

ڕێکخراوی ژنانی کۆنگرەی ستاری بۆن، دەربارەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەبەردەم بینای یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و دۆسێی تاوانەکان ڕادەستی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا کرا.

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی

ڕێکخراوی ژنانی کۆنگرەی ستاری بۆن دەربارەی تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. ژنان لە پێش بینای یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوە، کۆمەڵکوژی چەتەکانیان لە هەرێمی شەهبا شەرمەزارکرد.
ئەندامی کۆنگرەی ستار سەرنجی خستەسەر تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دووپاتکرایەوە کە دەبێت ڕای گشتیی نێودەوڵەتی سەرنج بخاتەسەر ئەو پێشلکارییانەی مافی مرۆڤ.
لە دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە، ئەو دۆسییەی کە لەسەر تاوانەکانی شەڕ ئامادەکرابوو ڕادەستی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا کرا. لە دۆسێکەدا دواکرا کە یەکێتی ئەوروپا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بە جێ بێنێت و بە میکانیزمە یاساییەکان کار بکات.