کۆنسەی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد

کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا داوای کرد سەلاحەدین دەمیرتاش بە زوترین کات ئازاد بکرێت.

کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا لە کۆبونەوەی ٢٩ی تشرینی دووەم و ٢ی کانونی یەکەمدا پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورکی تاوتوێ کرد. لە دانیشتنی ١ی کانونی یەکەمدا لە چوارچێوەی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپادا دۆخی ئیمڕالیش تاوتوێکرا.

کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا داوای کرد، سەلاحەدین دەمیرتاش بو زوترین کات ئازاد بکرێت و دادگای دەستوری بنەڕەتی تورکیا بەپێی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بجووڵێتەوە.

بەنان مۆلو پارێزەری دەمیرتاش گوتی، "کۆمیتەی وەزیران لەبارەی سەلاحەدین دەمیرتاش بریاریداوە و داوای کردووە دەمیرتاش ئازاد بکرێت و دادگای دەستوری بنەڕەتی تورکیا بەپێی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بجووڵێتەوە.

.مۆلو رایگەیاند، کۆمیتەکە هەروەها داوای کردووە، یاساکانی دادوەری لە تورکیا هەمواربکرێنەوە و بە تایبەتی ڕێز لە جیاوازی و ئازادی دەربڕین بگیرێت و کۆتایی بە دەستگیرکردنی ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن بە شێوەیەکی ئەنقەست بهێنرێت."

ف.ق