کەسکین بایندەر: با نەورۆزی ٢٠٢٤ ببێتە نەورۆزی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر لە کۆبوونەوەی ئامادەکاری هەڵبژاردنی ئیستەنبوڵ گوتی: "با نەورۆزی ٢٠٢٤ ببێتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان".
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، کەسکین بایندەر لە کۆبوونەوەی ئامادەکاری هەڵبژاردنی ئیستەنبوڵ گوتی: "با نەورۆزی ٢٠٢٤ ببێتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان".
ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردنی ٣١ ی ئادار لە بینای پارتەکە لە ناوچەی باگجیلار کۆبوونەوەی ئامادەکاری هەڵبژاردنی ئەنجامدا. هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، کەسکین بایندەر ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.
کەسکین بایندەر لە کۆبوونەوەکەدا گوتی: "با نەورۆزی ٢٠٢٤ بکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان. بۆیە دەڵێین نەورۆزی ٢٠٢٤ لە تورکیا و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین دەبێتە ڕیفراندۆمی گەلی کورد، بەم بۆنەیەوە نەورۆز لە ئامەد و ئیستنەبوڵ هیوای ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان زیاتر دەکات".
بایندەر ڕایگەیاند دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە و ئەردۆگان دەیانەوێت گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی تەسفیە بکات، بەڵام گەلی کورد لە جەژنی نەورۆزدا دژی ئەم دەسەڵاتە خۆی دەپارێزێت و بەرخۆدان دەکات، بۆیە ٢٠٢٤ لەبری تەسفیەی کوردان، دەبێتە ساڵی ئازادی و سەرکەوتن.
پاشان بایندەر تیشکی خستەسەر گۆشەگیری گرانی سەر ڕێبەری گەلی کورد و گوتی: "هەڵگرتنی ئەم گۆشەگیریە ڕێگە بۆ چارەسەری پرسی کورد دەکاتەوە، نیشانی دەدات کە موخاتەبی سەرەکی ئەم پرسە بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز ئۆجالانە و لەڕێگەی ئەوەوە پرسەکە چارەسەر دەبێت. بۆیە دەڵێین بە تێکۆشانمان ئەم سیستەمی گۆشەگیریە هەڵدەگرین، بێجگە لە هەڵگرتنی گۆشەگیری هیچ ڕێگەیەکی تری چارەسەر نییە. لەڕێگەی سیاسەتی شەڕی تایبەتەوە هەوڵ دەدەن، بێهیوامان بکەن. بەڵام هەرچی بکەن گەلی کورد خاوەنی هێز و پێداگرییە بۆ شکاندنی گۆشەگیری".