کەسکین بایندر: پێویستە گۆشەگیری لاببرێت، کێشەی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد سەردانی ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی کرد.
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان لە ناوچەی ڕێزانی ئامەد سەردانی ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی کرد.
کەسکین بایندر هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) هەروەها بێریڤان باخچەچی وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەبەپە و هاوسەرۆکانی دەبەپەی شار و ناوچەی ڕێزان و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان گوڵدەرەن ڤارلی و ئەندامانی MYK سەردانی ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیان کرد لەناوچەی ڕێزانی ئامەد.
بایندر سەرەتا بەرخۆدانی دایکانی لە سلۆپی پیرۆز کرد و وتی: "بەرخۆدانی ئێوە سەرکەوتومانی کرد. ئێمە دەزانین دایکان تەنیا لە سلۆپی نین، لە زۆربەی شوێنەکان، لە پەرلەمانەوە تا زیندانەکان لە تێکۆشاندان. دایکان پێشەنگایەتی شەڕی تێکشکاندنی ئەم سیستەمە دەکەن. دایکان تا بەدەست ئەنجامی سەرکەوتووانە درێژە بە بەرخۆدانیان دەدەن. لە سایەی بەرخۆدانی دایکان مانگرتنەکانی ساڵی ٢٠١٩ گەیشتە ئەنجام. ئەوان دەیانەوێت تێکۆشانی گەلی کورد بکوژێننەوە بەڵام نەیانتوانی. دایکان، ژنان و گەنجان هەموو پێکەوە باجێکی قورسمانداوە و بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوە چووە، پێویستە یەکڕیزی و ڕێکخستنی خۆمان زیاتر بکەین و بۆ دەستکەوتی یاسایی و دیپلۆماسی تێکۆشانمان بەرزتر بکەینەوە."
بایندر بەردەوام قسەکانی ئەردۆغان و باغچەلی وەبیرهێنایەوە و گوتی: "دەوڵەتی تورکیا لە ڕووی ئابووری، سەربازی و دیپلۆماسییەوە کەوتووەتە ناوەندی قەیرانەکانەوە. ئەگەر قسەکانی باغچەلی و ئەردۆغان گۆڕابێت ئەوە هۆکاری ئەوەیە ئێمە هێشتا ناتوانین ئەمە وەک پرۆسەی چارەسەر یان ئاشتی نەبینین."
بایندر ڕایگەیاند سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان گردبونەوەی "ئازادی" لە ئامەد بەڕێوە چوو و گەلی کورد داوای ئازادی و ئاشتی کرد. لە ١٣ی تشرینی یەکەم، چارەسەری نیشان درا. دوو پەیاممان ڕاگەیاند؛ لابردنی گۆشەگیری و ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دێموکراتیکی مەسەلەی کورد بە شێوەیەکی دەستووری. دەوڵەت بەدوای ڕێگایەک دەگەڕێت تا ئێستا هیچ ڕێگەیەکی ئاشتی خوشک و برایەتییان لە خۆیان نیشان نەداوە تەنها قسە دەکەن ئەمەش چارەسەر نییە. ئەگەر ئەم تێکۆشانە فراوانتر بکرێت، دەرفەتی گەورە بۆ ئازادی دەڕەخسێت، ئەوان دەیانەوێت ئەم تێکۆشانە بکوژێننەوە. بەڵام هەرچییەک بکەن، تێکۆشانمان بۆ ماف و یاسا بەردەوام دەبێت.
پاشان دایکانی ئاشتی پەیامی "دەبێت شەڕ کۆتایی پێبێت وئاشتی دەست پێ بکات" ڕاگەیاند.