کورد لە جنێڤ پشتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
کورد لە چوارچێوەی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە؛ کات کاتی ئازادییە" چالاکیی دانیشتنیان لە بەردەم نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ دەستپێکردەوە.
کورد لە چوارچێوەی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە؛ کات کاتی ئازادییە" چالاکیی دانیشتنیان لە بەردەم نووسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ دەستپێکردەوە.
کوردستانیان چالاکیی دانیشتنیان لە ٢٥ی کانوونی دووەم لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ دەستپێکرد. بە هۆی پەتای کۆرۆناوە چالاکییەکەیان راگرتبوو، بەڵام دووبارە دوێنێ چوارشەممە دەستیان بە چالاکییەکەیان کردووەتەوە.
کوردستانیان چادری بەرخودانیان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤی سویسرا هەڵدا.
چالاکوان بۆ ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بە بێدەنگیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی گەلی کورد پشتیان کردە بارەگاکەى نەتەوە یەکگرتوەکان.
کاوە ورمێیی بە ناوی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (جەدەکە سویسرا / CDK-S) وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "هاوکات لەلایەن شەڕڤانانی گۆڕەپانی گەریلا و زیندانیان لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیادا و لەلایەن کوردستانیان لە ئەوروپاوە بە خاوەنداریکردن لە هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" بەرخودانی گشتی هاتووەتە ئاراوە".
تا ئێستا ١٠ هەزار نامە بۆ ئازادیی رێبەری گەلی کورد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراوە
ساڵح ساگلام هاوسەرۆکی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە سویسرا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ١٠ هەزار نامە بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراوە.
راشیگەیاند، کەمپەینی نامە ناردن لە هەموو سویسرا تاوەکو گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکان بەردەوامیی دەبێت.
چالاکیی دانیشتن لە هەفتەى داهاتوودا لە رۆژی چوارشەممەدا بەڕێوەدەچێت و لەو چالاکییەدا یادی شەهید خابور دێرک بەرز رادەگیرێت، کە لە بەرخودانی گارەدا شەهید بووە.
ژ.ت