کورد و دۆستەکانیان لە چەند شارێکی فەرەنسا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد

بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە چەند شارێکی فەرەنسا ڕێپێوان ئەنجامدرا.

کورد و دۆستەکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە گەڕەکەکانی پاریس و چەند هەرێمێکی تر، ڕێپێوانیان کرد.

ڕێپێوان لە گەڕەکی درانسی و ئێڤری و ڤیلیریس لا بێل ئەنجامدرا. لە ڕێپێوانەکاندا گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا و بانگەوازکرا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە هەرێمی نۆرماندی و شاری ڕێن، بۆ هەمان ئامانج، ڕێپێوان کرا.

لە ڕێپێوانەکاندا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکان بەرزکرانەوە. بەردەوام درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرانەوە.

لە چالاکییەکاندا، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکران.