کوردان لە ستۆکهۆلم بۆ ئازادیی ئۆجالان نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد

کوردستانیان لە شاری ستوکهۆلمی پایتەختی سوید بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستێت.

کوردستانیان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ئۆجالان بەردەوامن لە هەڵمەتی نامە ناردن بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان.

کوردستانیان لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید لە هەمان چوارچێوەیەدا و بۆ هەمان ئامانج نامەیان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەی یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرس نارد.

ژ.ت