کوردان و دۆستەکانیان لە دەیان وڵات دەست بە چالاکی دانیشتن دەکەن
کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند دژی گۆشەگیری ئیمراڵی، بۆ شکاندنی بێدەنگی کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی لە سەراپای جیهان لە ٥-٦-٧ ی ئاب چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون.
کەجەدەکە-ئە ڕایگەیاند دژی گۆشەگیری ئیمراڵی، بۆ شکاندنی بێدەنگی کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی لە سەراپای جیهان لە ٥-٦-٧ ی ئاب چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون.
کۆنگرەی جڤاکە دیموکراتیکەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دووپاتی کردەوە، گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی کورد ڕەوشێکی قبووڵکراو نییە، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی دانیشتن کە ماوەی سێ ڕۆژ دەخانەیەنێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: " سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا زانیارییەکانیان سەبارەت بە ڕەوشی ئیمراڵی و هۆکاری ڕێگریکردن لە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرا ناکەن.
سیستەمی گۆشەگیری کە ٢٥ ساڵە بەردەوامە، نەبوونی زانیاری دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ کە ٤ ساڵە بەردەوامە، هەروەها ڕێگری لە سەردانی بنەماڵە و پارێزەران، ئیتر ڕەوشێکی قبوڵکراو نییە بۆ گەلی کورد.
سزای دیسپلین کە وەک بیانوویەک بۆ گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ بەکاردەهێنرێت، بە شێوەیەکی سەرەکی مەبەست لێی ڕێگریکردنە لە دووبارە دادگاییکردن و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی لە ڕێگەی "مافی هیوا"ـەوە. ئەم ڕەوشە قبووڵکراو نییە و "سزای دیسپلین" بێ بنەمایە.
لە ئیمراڵی، بەرخۆدانێکی مەزن بەردەوامە. ئەم بەرخۆدانە هەم دژی هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکانە، هەم دژی سیستەمی قڕکردنی دەوڵەتی تورکە. ئەم بەرخۆدانە بەبڕیارەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بنەمای دادگاییکردن و ئیدانەکردنی دەوڵەتی ستەمکار و قڕکەری تورک بەردەوامە.
ئەم بەرخۆدانە مەزنەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە ئیمراڵی بەردەوامە، لە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە و گەشە دەکات. دەوڵەتی فاشیستی تورک پێداگریی لەسەر بێ یاسایی و سیستەمی ئەشکەنجەدان دەکات. گەلی کورد ڕژێم و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی بە ڕەوا نازانێت و قبووڵی ناکات. لە پێناو شیکردنەوەی سیستەمی ئیمراڵی کە بە شێوەیەکی نایاسایی و نادادپەروەرانە بەڕێوە دەچێت، بۆ ڕووهەڵماڵینی دەوڵەتی قڕکەری تورک، تێکۆشانی پێداگرانەمان بەردەوام دەبێت.
بۆ فشارکردن لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەت سی پی تی و کۆنسەی ئەوروپا تاوەکو هەڵوێست دژی گۆشەگیری نیشان بدەن، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. بۆ ئەمەش لە ئەوروپا و بەریتانیا و کەنەدا و ئوسترالیا، گەلی کورد و دۆستەکانیان ٥-٦-٧ ی ئاب دەست بە چالاکی دانیشتن دەکەن.
بۆ چالاکییەکانی دانیشتنی ٥-٦-٧ ی ئاب، بانگەواز لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان و ژنان و گەنجان و بەتەمەنەکان و مناڵەکان دەکەین، چالاکانە بەشداربن".