بە دیمەن

کوردستانیان بە ڕەنگی خۆیانەوە بەشداربوون لە فیستیڤاڵی تیجینۆ

فیستیڤاڵی کەلتووری گەل (٢٠٢٤) لەلایەن شارەوانی لۆکرانۆ ڕێکخرا، کوردان بە پیشاندانی کەلتووری خۆیان بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون و بەدەم گۆرانی بەرخۆدانەوە هەڵپەڕکێیان کرد.

فیستیڤاڵی کەلتووری گەلی سویسرا

فیستیڤاڵی کەلتووری گەل (٢٠٢٤) لەلایەن شارەوانی لۆکرانۆی کانتۆنی ئیتاڵی لە سویسرا ڕێکخرا. جەماوەرێکی بەرفراوان بەشداربوون، ستاندی تایبەت بە کەلتووری گەلان دانرا.

ناوەندی کەلتووری کوردی دیموکراتیک (دەم_کورد)ـی تیجینۆ بەشداری فیستیڤاڵەکە بوو. دەم_کورد بۆ پیشاندانی بەرهەمە کەلتوورییەکانی گەلی کورد ستاندی دانا و کەلتووری کوردی ناساند.

ئەو کەسانەی بە ڕەنگی خۆیانەوە بەشداری فیستیڤاڵەکە بوون، لەسەر سەکۆی فیستیڤاڵەکە گۆرانی فۆلکلۆری خۆیان چڕی.

هونەرمەندانی دەم_کورد چوونە سەر سەکۆ و گۆرانی بەرخۆدانیان چڕی. کوردستانیان هەڵپەڕکێیان کرد و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان، ئازادی بۆ کوردستان" و "بژی گەریلا"یان بەرزکردەوە.

ئاهەنگەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.