کوردستانیان لە بێرن بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد

کوردستانیانی دانیشتووی شاری بێرن، لە چاوپێکەوتنەکانیاندا لەگەڵ لایەن و رێکخراوەکاندا داوایان کرد شاندێکی سەربەخۆ لەبارەی بەکارهێنانی گازی ژەهراوی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بنێردرێتە هەرێم.

کوردانی دانیشتووی شاری بێرنی پایتەختی سویسرا، سەبارەت بە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی و چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە.

شاندەکە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی و ئەنجوومەنی ژنانی مزگین، لە ڕۆژی دووشەممەوە لە سەردانەکانیاندان، داوایان کرد بەرامبەر بە دۆسیەکانی پەیوەست بە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی و جینۆسایدی سروشتی و تاوانی دژ بە مرۆڤ هەڵوێستیان هەبێت.

شاندەکە ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ لە کانتۆنی بێرن، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و نوێنەرانی خاچی سووری بێرن کۆبوونەوە و دۆسیەکەیان پێشکەشکرد.

هەروەها کوردستانیان سەردانی رێکخراوی (ACAD)ی ڕێکخراوی سەربەخۆی مافی مرۆڤی و رێکخراوی دەستپێشخەریی مەسیحییەکان بۆ پێشگرتن لە ئەشکەنجە (Die Aktion der Christin für die Abschaffung der Folter) کرد.

پاشان کوردستانیان سەردانی حزبی سۆسیالیست دیموکرات و نوێنەرانی سەوزی بێرنیان کرد. کوردستانیان داواکارییەکانی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و دۆسیە ئامادەکراوەکانیان پێشکەشی بەڕێوەبەران کرد.

ژ.ت