کوردستانیان لە پاریس ئەمریکایان شەرمەزار کرد
بەهۆی ئەوەی ئەمریکا پێشەنگەکانی گەلی کوردی کردە ئامانج، کوردستانیان لە پاریس ئەمریکایان شەرمەزار کرد.
بەهۆی ئەوەی ئەمریکا پێشەنگەکانی گەلی کوردی کردە ئامانج، کوردستانیان لە پاریس ئەمریکایان شەرمەزار کرد.
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا چالاکوانانی کورد وەک هەموو هەفتەیەک ئەمڕۆ لەبەردەم کۆنسۆلخانەی ئەمریکا کۆبونەوە و بەهۆی بریاری ئەمریکا لەبارەی پێشەنگەکانی کورد، ئەمریکا شەرمەزار کرا.
گەلی کورد لەبەردەم کۆنسۆلخانەی ئەمریکا کۆبونەوە و پانکارتی 'سێ بەرێوەبەری کورد بۆ بەهاکانی مرۆڤایەتی تیدەکۆشن' و ' چاوتان بکەنەوە تیرۆریستی گەورە ببینن' بەرز کردەوە. چالاکوانان پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و دۆڤیزی فەرەنسیان بەرزکردەوە.
چالاکوانان بڵاوکراوەیان خوێندەوە و رایانگەیاند، بۆ ئەوەی بریارە نامرۆڤانەکەی بەرانبەر موراد قەرەیلان، جەمیل بایک و دوران کاڵکان هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەوان هەموو پێنجشەمان لەبەردەم کۆنسولخانەی ئەمریکا چالاکی دەکەن.
ف.ق