کوردستانیان لە پاریس ئەمریکایان شەرمەزار کرد
کوردستانیان لە پاریس بریاری ئەمریکایان لەدژی بەڕێوەبەرانی کورد شەرمەزار کرد.
کوردستانیان لە پاریس بریاری ئەمریکایان لەدژی بەڕێوەبەرانی کورد شەرمەزار کرد.
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کوردستانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆبونەوە و بڕیاری ئیدارەی ئەو وڵاتەیان لەبارەی بەڕێوەبەرانی کورد شەرمەزار کرد.
کوردستانیان پانکارتی 'هەرسێ بەڕێوەبەرانی کورد، تێکۆشان بۆ بەها مرۆڤایەتیەکان دەکەن' و 'چاوتان باش بکەنەوە، ئایا ئەمانە تیرۆریستن!' و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرز کردەوە و دروشمی 'بکوژ ئەردۆغان'، 'چارەسەریەکی سیاسی بۆ کوردستان' ، و دیکتاتۆر ئەردۆغان' و 'ئازادی بۆ ئۆجالانیان' وتەوە.
هاوسەرۆکی جەدەکە نەجمەدین دەمیرکاپی لەوێ قسەی کرد و رایگەیاند، مانگێکە لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا چالاکی هەیە و وتی، "رێگە بەوە دەدەن کە خاکی پیرۆزی کوردستان کە زیدی هەموو شارستانیەکانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە تیرۆریزە بکرێت."
دەمیرکاپی بۆ چالاکی ٢٩ی ئایار رۆژی شەممە کاتژمیر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی ریپۆپلیکی پاریس بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە چالاکی کرد.
ف.ق