بە دیمەن

کوردستانیان لە ئەوروپا دژی گۆشەگیری و داگیرکاری ڕژانە گۆڕەپانەکان

کوردان لە ئەوروپا دژی گۆشەگیری و داگیرکاری دەوڵەتی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان و گوتیان: "ئێمە هاوشانی گەریلا تێدەکۆشین دژی ئەو هێزانە پیلانگێڕانەی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی قووڵتر دەکەنەوە. هەتا کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و داگیرکاری تێدەکۆشن".

کوردستانیان دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و گۆشەگیری ئیمراڵی ڕژانە گۆڕەپانەکان. لە چالاکییەکاندا دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی بەرخۆدان و سڵاو لە بەرخۆدانی شکۆداری گەریلا کرا.

ستراسبۆرگ

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا گۆشەگیری و داگیرکاری بە چالاکییەک شەرمەزارکرا. چالاکییەکە لەلایەن ئەندامانی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ستراسبۆرگ ئەنجامدرا.

هاوسەرۆکی دەکتەمی ستراسبۆرگ سیدار ئامێدی ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک هەڵگرتنی گۆشەگیری دەکاتە بابەتی سەودا، بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە نابێتە بابەتی سەودا، بانگەوازی لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و سی پی تی کرد ڕۆڵ بگێڕن.

ستۆکهۆڵم

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی و ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا، درووشمەکان دژی داگیرکاری و گۆشەگیری بەرزکرانەوە و بڵاوکراوەکان دابەشکران.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆتە هۆی سووتانی بەروبوومی هاوڵاتیان و چۆڵکردنی گوندەکان، داوا لە تورکیا کرا دەست لەم پێشێلکارییانە هەڵبگرێت، بانگەواز لە سوید کرا بازرگانی چەک لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕابگرێت.

ساربروکن

لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجامدرا. گۆشەگیری و داگیرکاری شەرمەزارکرا، پەیامی مەزنکردنی تێکۆشان درا.

فرانکفۆرت

لە شاری فرانکفۆرت دژی داگیرکاری و خیانەت و گۆشەگیری نبە پێشەنگایەتی فەجەدەکە-کاوە ڕێپێوان ئەنجامدرا.

هاوسەرۆکی فەجەدەکە-کاوە کەریمە بەرچن ئاماژەی بەوە کرد ئامانجی هێرشەکە داگیرکاری و لکاندنی تەواوی باشووری کوردستانە، دەوڵەتان و هێزە نێونەتەوەییەکان چاوی لە قڕکردنی گەلی کورد دەپۆشن.

نانت

لە شاری نانتی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی ناوەندی جڤاکی کوردی نانت چالاکی ئەنجامدرا. بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی نانت ڕایگەیاند گەلی کورد سەبریان نەماوە بەرامبەر گۆشەگیری، بانگەوازی لە ڕێکخراوەکانی ئاشتی و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ کرا فشار لە دەوڵەت تورک بکەن.

ڕێن

لە شاری ڕێنی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی ڕێن و بەشداری سەدان هاوڵاتی چالاکییەک ئەنجامدرا.

ئاماژە بەوە کرا دەوڵەتی تورک لەڕێگەی دیپلۆماسی و جڤاکی و سەربازییەوە و یاساییەوە لە قەیران و ئاژاوەدایە، دەیەوێت لەڕێگەی سیاسەتی قڕکردنی کوردستان قەیرانەکان قووڵتر بکاتەوە، قەیرانی نوێ بئافرێنێت و ڕێگە  بۆ شەپۆلی شۆڤێنی بکاتەوە. پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی خیانەتی خۆیان قووڵتر کردۆتەوە.

تۆلوز

لە شاری تۆلوزی فەرەنسا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان ئەنجامدرا. پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، لەسەر ناوی دەکتەم ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. لە چالاکییەکەدا هێرشی داگیرکاری و خیانەتی پەدەکە شەرمەزار کرا. چالاکییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.

هێلسنکی

لە هێلسنکی پایتەختی فینلەندا هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان شەرمەزار کرا. کوردستانیان پشتگیریان بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان دووپات کردەوە.