لەچوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ١٦ ی تشرینی دووەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانی ڕێپێوان و گردبوونەوەیەکی گەورە ئەنجام دەدرێت. بەم بۆنەیەوە لە دویسبۆرگ کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.
"چالاکییەکە گرنگییەکی مێژوویی هەیە"
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت تیشکی خستەسەر گرنگی مێژوویی چالاکییەکەی ١٦ ی تشرینی دووەم.
"چاوەڕوانی هەزاران کەسین"
زوبەیدە ڕایگەیاند دەبێت گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ هەڵبگیرێت و چاوەڕێین هەزاران کەس بەشداری لە چالاکییەکەی ١٦ ی تشرینی دووەم بکەن. تیشکی خستەسەر دەستبەسەراگرتنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد و ڕایگەیاند بەم چالاکییە وەڵامی سیاسەتی نەژادکوژی دەدەنەوە، گوتی: "دەمانەوێت چالاکییەکی مێژوویی ئەنجام بدەین".
"گەلەکەمان بانگهێشت دەکەین بۆ کۆڵن"
زوبەیدە ڕایگەیاند ئامانجمانە هەزاران کەس لە کۆڵن کۆبکەینەوە و فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا بڵاوبکەینەوە، گوتی: "دەمانەوێت گەلەکەمان بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت و خۆی و دەوروبەرەکەی بەشداری تێکۆشان بکات. باوەڕمان وایە هەزاران لە گەلەکەمان بێنە کۆڵن و گۆڕەپانەکە بە درووشمی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پڕ دەکەین".
کۆبوونەوەی گەل بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.