لە بازید کەسێک خرایە زیندان
لە بازید لەو ٧ کەسەی بەهۆی گوتنی گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ دەستبەسەرکران، کەسێک خرایە زیندان.
لە بازید لەو ٧ کەسەی بەهۆی گوتنی گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ دەستبەسەرکران، کەسێک خرایە زیندان.
لە ناوچەی بازیدی ئاگری لە ٢٥ ی تەمموز هەڵکوترایە سەر ماڵان و ٧ کەس دەستبەسەرکران، میوزیکژەن گۆکهان ڕازی ئۆغۆلاری بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەی ڕێکخستن" خرایە زیندان. ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون پێش ٢ هەفتە لە ئاهەنگێک گۆرانی کوردییان چڕی و هەڵپەڕکێیان کرد، پاشان لەلایەن گرووپە نەژادپەرستەکانەوە کرانە ئامانج. گۆکهان ڕازی ئۆغۆلاری و ئۆکان سەدرکەن و جاهید بردال و ئیبراهیم یاردمجی و مناڵێک بە ناوی م. و ٢ کەس کە ناویان نەزانراوە دەستبەسەرکران.
٤ کەسیان پاش ئیفادەدان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ناوچەکە ئازادکران، میوزیکژەن ڕازی ئۆغۆلاری و سەدرکەن و بردال بە داخوازی ئازادکردن بە مەرجی چاودێری یاسایی، ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کران.
ڕازی ئۆغۆلاری بە تۆمەتی "پرۆپاگەندەی ڕێکخستن" خرایە زیندان. ٢ کەسەکەی تر بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکران. ئەو قەناعەتەی گوایە "ڕەنگە چالاکییەکە بگۆڕێت بۆ ئەندامێتی ڕێکخستن" کرایە پاساو بۆ زیندانیکردنی ڕازی ئۆغۆلاری.